خۆبەڕێوەبەری سەفەربەری گشتی ڕاگەیاند

خۆبەڕێوەبەری سەفەربەری لە دژی هیرشەکانی چەتەکان لەسەر هەرێمەکە راگەیاندو وتی "بەشداری جەنگی پاراستنی کەرامەت بن".

ناوەندی هەواڵ

 

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا راگەیاندراوێکی دژی هێرشەکانی چەتەکانی حکومەتی کاتی سووریا و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و شانەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی لە دیمەشق کە پێشێلی ڕێککەوتنەکەیان کردووە، لە بەرەبەیانی دوێنێوە لە زۆر ئاراستەوە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانمان. سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە و ڕاگەیاندنی نیازپاکی بۆ کشانەوە لە هەندێک ناوچە، دیمەشق پێداگری لەسەر شەڕ و بژاردەی سەربازی دەکات.

 

 داوا لە گەلەکەمان دەکەین ئامادەباشی هەبێت، لەسەر بنەمای پاراستن خۆپاراستن بونیاد بنێت، لە دەوری هێزە سەربازییەکانی خۆی کۆببێتەوە، بەرگری لە شارەکانی بکات و بەشداری شەڕی پاراستن لە کەرامەتی خۆی بکات.

 

ئامانج لەم هێرشانە لەناوبردنی ئەو برایەتی و خوشکایەتییە کە بە خوێنی کچ و کوڕ بونیاد نراوە. لە هەمانکاتدا بۆ بڵاوکردنەوەی ناتەبایی و توندوتیژییە لە نێوان پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها بە ئامانجگرتنی پێکهاتە ڕەسەنەکانی سووریا و سەپاندنی یەکپارچەیی بەسەر پێکهاتەکانی تردا.

 

ئێمە لەبەردەم ساتێکی گرنگداین؛ یان بەرخۆدان دەکەین و بە کەرامەتەوە دەژین، یان هەموو جۆرە ستەم و زوڵمێک بەسەرماندا دەسەپێندرێت. لەم ڕووەوە سەفەربەری ڕادەگەیەنین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین وەڵامی ئەم بانگەوازە بدەنەوە و پاڵپشتی لە هەسەدەو یەپەژە بکەن.

 

داوا لە هەموو بەشەکانی گەلەکەمان دەکەین، بەتایبەتی گەنجان، چەک هەڵبگرن لە بەرامبەر ئەگەری هێرشەکان بۆ سەر دەڤەری جزیرەو کۆبانێ بوەستنەوە. پێویستە بزانین لەبەردەم شەڕێکی وجودیداین. بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان و ناسنامەمان بپارێزین، تەنیا یەک بژاردە هەیە، ئەویش بەرخۆدانی گەلە.

 

داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە دەوری هێزەکانیان کۆببنەوە، یەکگرتوو بن و ئامادەبن لە بەرامبەر هێرشە بێبەزەییەکاندا.