کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و مامۆستایانی وانەبێژ بەجیا گردبوونەوە
کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە دهۆک و سلێمانی و جیاواز لەوان، مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی گردبوونەوە و داواکارییەکان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-3-jpg146758-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە دهۆک و سلێمانی لەبەردەم بارەگای نوسینگەکانی کۆمسیۆن گردبوونەوە و داوایان کرد دامەزراندنە گرێبەستەکەیان بکرێتە هەمیشەیی.
کارمەندانی گرێبەست لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داوایانکرد بکرێنە هەمیشەیی کە ژمارەیان ٢٧٢ کارمەندی گرێبەستە، هاوکات ئاماژەشیان بەوەدا پێویسته حكومهتی عێراق داواكارییهكهمان جێبهجێ بكات، كه بوون به ههمیشهییه.
مامۆستایانی وانەبێژیش گردبوونەوە
لە لایەکی دیکەوە، مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە داوای دامەزراندنی هەمیشەیی و خەرجکردنی کرێی وانەبێژییان دەکەن.
مامۆستایانی وانەبێژ له گردبوونهوهكهدا ڕایانگهیاند، ماوهی پێنج مانگه كرێی وانهبێژییان بۆ خهرجنهكراوه و یهكهم داواكارییان خهرجكردنی كرێی وانهبێژیی ئهو پێنج مانگهیانه، هەروەها داوای دامهزراندنیان كرد و جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەکانیان کردەوە بە شێوەیەكی بنەڕەتی نهک مانگانه و ساڵانه ئهم كێشهیه دووبارەببێتهوه.
ت.پ