"جیهان نموونەی ژنێکی بەهێز و ئیرادەیە"

دیلان دیلۆک، هاوڕێی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان شەهید بوو، وتی: جیهان لە پێناو دۆزی ژن و بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان خەباتی کرد، ئێمە بەو شێوەیە بەردەوام دەبین.

 

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-ڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەم، کاتێک ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان بەدواداچوونیان بۆ دۆخی هێرشە جدییەکانی بەنداوی تیسرین دەکرد، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کرانە ئامانج و لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستدا، دیلان دیلۆک کە هاوڕێی جیهان بیلگینە، سەبارەت بە کەسایەتی و ژیان و خەباتی بۆ دەزگاکەمان قسەی کرد.

 

ڕۆژنامەنووس دیلان دیلۆک ئاماژەی بەوەکرد، جیهان بیلگین جگە لە کارەکانی وەک ڕۆژنامەنووس خوێندکاری بەشی یاسا بووە لە باکووری کوردستان و وتی: چیهان بیلگین لە باکووری کوردستان لەدایکبووە و لە بەشی یاسای زانکۆی دیجلە لە ئامەد خوێندوویەتی، لە هەمانکاتدا لە بواری ڕاگەیاندندا کاری کردووە، لە باکووری کوردستانیش کاری ڕاگەیاندنی دەکرد، بەڵام چانسی یەکترناسینمان نەبوو. دواتر کە هاتمە ڕۆژئاوای کوردستان لە سایەی چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکانمان یەکترمان ناسی، ژنێکی زۆر خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بوو و هەمووان دەیانناسی، هەر بۆیە کاتێک یەکترمان ناسی وتی با هاوڕێ بین چونکە هەردووکمان ژنین و ڕەنگە پێویستت بە من بێت کە لە تەنیشتت بم، جیهان کەسێکی وەها بوو کە بە خێرایی هاوڕێیەتی لەگەڵ خەڵکدا دروست دەکرد.

 

"لەگەڵ فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژن ژیاوە"

هاوڕێیەتی دیلان و جیهان بە تێپەڕبوونی کات پتەوتر بووە، دیلان دەیزانی جیهان حەزی لەچییەو چی بێزاری دەکات، چۆن دەژی، چۆن قسە دەکات و دەڕوات، باسی لەوەشکرد، کە جیهان بووەتە هاوڕێ و خوشکێک بۆی، جیهان لە فەلسەفەی ئازادی ژنانی ڕێبەر ئاپۆدا ژیاوە، ڕێباز و چالاکییەکانی هەمووی لەو چوارچێوەیەدا بوون، زۆرترین هەواڵی دروست کردووە، پێش گیان لەدەستدانی، بە ناونیشانی 'خوداوەندی ژن چۆن بووە بە کۆیلە' هەواڵێکی لەبارەی دۆخی مەنبجەوە دروست کرد.

 

"ژنێکی خاوەن هیوا و هێزو مۆڕاڵ بوو"

دیلان دیلۆک ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە جیهان لە کۆتایی دۆسیەکە و ڕاستییەکاندا هاوڕێی زۆری لەدەستدا، بەڵام هەرگیز نەیهێشت خەڵکی دەوروبەر هەست بە لاوازی خۆیان بکەن و وتی: هەمیشە پێی دەوتین کە پێویستە خاوەن هێزو مۆڕاڵ بن، دوژمن نەبینێت کە تۆ هیچ مۆڕاڵێکت نییە، زۆرترین کاریگەری شەهیدبوونی ژنانی لەسەر بوو، شەهادەتی ژن ئازاری دەدا و دەیوت نابێت ژن بکوژرێت،  بێگومان ئەو دووپاتی کردەوە کە لە سایەی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، دۆزی گەلی کورد و ژنان بە هەموو جیهان ڕاگەیەندرا، جیهان وتی ئەمە شۆڕشی ژنانە و مافی ژیانیان هەیە، نابێت بکوژرێن، ژنێکی بەهێزو بەمۆڕاڵ بوو، هیوای ئەوەی هەبوو لە داهاتوودا ژیانێکی باشتر و سەرکەوتووتر بۆ گەلی کورد هەبێت.

 

"دەیویست ڕاستییەکانی دڕندەیی تورکیا ئاشکرا بکات"

دیلان دیلۆک ڕایگەیاند، کاتێک هێرشەکان بۆ سەر مەنبج دەستیپێکردووە، زۆر پێداگری کردووە بۆ ئەوەی بچێت ڕاستییەکان بە جیهان بگەیەنێت، دیلان دیلۆک سەبارەت بە چیهان وتی: دەیوت دەوڵەتی تورکیا شەڕی پڕوپاگەندەی دەروونی لەسەر گەلەکەمان ئەنجام دەدات و پێویستە لەم کاتەدا ڕۆڵی خۆم بگێڕم و ڕاستییەکان ئاشکرا بکەم، چونکە کۆمەڵگەکەمان چاوی لێمانە، ماڵئاوایییان لێکردم و ڕۆیشتن، دوا قسەکانی لە بەرەی مەنبج ئەوە بوو کە فەلسەفەی نێودەوڵەتی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەرە، مۆڕاڵەکەی بەرز بوو و وتی کە ڕاستە شەڕێکی قورس هەیە، بەڵام بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی هەیە.

 

"لە کۆتایی حەقیقەتدا گیانیان بەخت کرد"

دیلان دیلۆک ڕایگەیاند کە جیهان بیلگین و نازم داشتان چاوی ڕاستییەکان بوون و لەم ئامانجەدا گیانیان لەدەستدا وتی: هەمیشە لە مێشکی ئەودا بوو کە گەلی کورد ئازارێکی زۆری بەسەر بردووە، هەر بۆیەش مافی خۆیانە کاتێک کوردستانێکی ئازاد دامەزرا جارێکی دیکە هەموو شەهیدەکان بە ژیان بێننەوە، هەروەها دەڵێم جیهان دەبێت جارێکی تر بگەڕێتەوە سەر زەوی، جیهان دڵسۆز بوو. دڵخۆش بووم کە کەسێکی وەک جیهان و نازمم ناسی.

 

دیلان دیلۆک جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان درێژە بە ڕێگای هاوڕێیانیان دەدەن و وتی: دوژمن پێیوایە بە شەهیدکردنی جیهان، نازم یان ڕۆژنامەنووسێکی تر ڕزگاری دەبێت، بەڵام ئێمە ون نابین، ڕێبازەکەمان لە مەزڵوم دۆغان و ئاپێ موسا و گوربەتێلی ئارسۆز و سەید ئەڤران و گوڵستان تارا دەستیپێکردووە و کولتووری ڕۆژنامەوانی ئازادمان هەیە، ڕێگامان لەگەڵ نازم داشتان و جیهان بیلگین بەردەوام دەبێت، ناتوانین پێنووس و کامێراکانیان لەسەر زەوی بەجێبهێڵین،  تەنانەت ئەگەر هێرشی دوژمنیش هەبێت، ئێمە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەین.

 

"داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکەین"

دیلان دیلۆک ئاماژەی بەوەدا کە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان تاوانێکی گەورەیە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، داوای لێکۆڵینەوەی کرد و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: گرنگ نییە لە کوێیە و بەهەر مەبەستێک بێت، یاسایەکی نێودەوڵەتییە کە پێویستە ڕۆژنامەنووسان بپارێزرێن، بەتایبەتی کاتێک ڕاستی شەڕ و هێرشەکان ڕاپۆرت دەکەن، نابێت جیهان بێدەنگ بێت، حکومەتی تورکیا ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان دەستبەسەر دەکات، چونکە ئەوان دژی ئەو کارانە وەستانەوە. گۆشەگیری هەیە، ڕۆژنامەنووس بۆی نییە چالاکی بۆ هاوڕێکانیان ڕێکبخات یان چادرێکی سەرەخۆشی دابنێن، ئەمە پیسترین دوژمنایەتییە،  ئەم ڕێبازانە ئەوە دەردەخەن کە ئەم هێرشە بۆ سەر هاوڕێکانمان جیهان و نازم بە ئەنقەست بووە، دەیزانی کە هاوڕێکانمان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدان، هەر بۆیە هێرشی کرد، جیهان وتی ئێمە بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگەکەمان و شوێنکەوتووانین، دەبێت ئەمڕۆ کۆمەڵگە ئاگاداری جیهان بێت و بێدەنگ نەبێت بۆ دۆزی خۆی. دەبێت تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ئێمە شوێنکەوتووی جیهان و نازمین، دوژمن ناتوانێت مۆڕاڵی ئێمە بشکێنێت و لەم ڕێگایە بمانگەڕێنێتەوە دواوە.