ئێشکگری دادپەروەری لە ڕۆژی ٧٤٧ بەردەوامە

لە ٧٤٧هەمین ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەریدا بنەماڵەی شەنیاشار ڕایانگەیاند: " دادپەروەری مافێکی مرۆڤایەتییە، ئەو حکومەتەی گوێی لە هاواری ئێمە نەبێت بۆ دادپەروەری، دۆڕاوە."

ڕەحا

 

ئامینە شەنیاشار لە ١٤ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ لە ڕەحا هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لەلایەن کەسوکار و پاسەوانانی جێگری ئاکەپە ئیبراهیم حەلیل یەڵدزەوە کوژران و کوڕەکەی فەریت شەنیاشار بە برینداری لە هێرشەکە ڕزگاری بوو، لە بەردەم دادگای ڕەحا، لە ٧٤٧هەمین ڕۆژدا بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەری.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە ماڵی خۆیان لە پیرسوس درێژەیان بە ئێشکگرییەکەی خۆیان دا ، لە ئەکاونتەکانیان لە دیجیتاڵ میدیاییەکانی خۆیەوە ئەمەی بڵاوکردەوە: "داواکردنی دادپەروەری لە حکومەتێک کە دادپەروەری نەبێت، یەکێکە لە ئەرکە قورسەکانی جیهان بەڵام گرنگترینە، دادپەروەری مافێکی مرۆڤە، ئەو حکومەتەی گوێی لە هاواری ئێمە نەبێت بۆ دادپەروەری، دۆڕاوە".