پاڵەوانێتییەکانی جومناستیکی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت

هەفتەی کۆتای پاڵەوانێتییەکانی جومناستیکی ژنان بەڕێوەدەچێت، هەروەها بەم نزیکانە پاڵەوانێتی نیشتمانی NCAA 2023 لە شاری فۆرت وۆرس لە ویلایەتی تەکساس بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

هەفتەی کۆتای پاڵەوانێتییەکانی جومناستیکی ژنان بۆ ساڵی بەڕێوەدەچێت کە دەبێتە ٤٠ هەمین پاڵەوانی جومناستیکی ژنان، هەروەها بەم نزیکانە پاڵەوانێتی نیشتمانی NCAA 2023 لە شاری فۆرت وۆرس لە ویلایەتی تەکساس دەست پێدەکات.

 

هەشت یانە لەوانە، کالیفۆرنیا، دێنڤەر، فلۆریدا، کێنتاکیی، ئێڵ ئێس یو، ئۆکلاهۆما، یو سی ئێڵ ئەی و یوتا،  بڕیارە لە "دیکیز ئارێنا" ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، وەرزشوانان هیوادارن پاڵەوانی نیشتمانی دووبارە بکەنەوە و شەشەم نازناوی دەیەی ڕابردوو بەدەستبهێنێنن.

 

شارەزایانی وەرزشی پێیان وایە لە یاری داهاتوودا کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ نیسان بەڕێوەدەچێت یانەی فلۆریدا سەرکەوتن تۆماردەکات، دوای ئەوەی ئەستێرەی بەناوبانگی یانەکە " ترینیتی تۆماس" لە کۆتایی هەفتەی ناوەڕاستی یارییەکانی ناوچەیی بەهۆی پێکانەوە کشایەوە یانەی فلۆریدای لاوازکردووە، چونکە تۆماس یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکییەکانی جومناستیکت NCAA لە پێنج ساڵی ڕابردوودا و لە شکاندنی ڕیکۆردی ١٠ ساڵی تەواودا نزیک دەبێتەوە، هەر بۆیە لە نەبوونیدا پێشبینی بردنەوە بۆ فلۆریدا سەختبووە.

 

هەرچەندە "فلۆریدا" پاڵێوراوە بۆ سەرکەوتن بۆ یاری کۆتای، بەڵام لەلایەن "لیان ڤۆنگ" ڕکابەری دەکرێت، دووەم پلەی پاڵاوتن لەم قۆناغەی پێش کۆتاییدا جێگەی دەستکەوتنە، چونکە کالیفۆرنیا و ئێڵ ئێس یو و دێنڤەر هەموویان لەم وەرزەدا لە خاڵە جیاوازەکاندا لێهاتوویی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی بتوانن ڕکابەری بکەن بۆ یاری کۆتایی.