"جێپەنجەی ژنان" پاڵپشتییەکی کولتووری بۆ ژنانی فەڵەستینی
کۆمەڵەی نیشتمانی وەرزش و کات بەسەربردن و ڕۆشنبیری لە تونس لە ژێر ناوی "جێپەنجەی ژنان"، بۆ هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی فەڵەستینی، وەک پێزانین بۆ هەوڵەکانی کاروانی چەسپاوی، بۆنەیەکی ڕۆشنبیری ڕێکخست.

نەزیهە بوسعیدی
تونس-لە سەردەمێکدا کە ژنانی فەڵەستینی لەژێر بۆردوومان و ئاوارەبوونی ڕۆژانەی هێزەکانی ئیسرائیلدا دەژین، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی کاروانی چەسپاوی بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە، کۆمەڵگەی مەدەنی لە تونس هەوڵدەدات بە هەموو شێواز و میکانیزمێکی بەردەست پشتیوانی و هاودەنگی پێشکەش بکات.
لەم چوارچێوەیەدا کۆمەڵەی نیشتمانی وەرزش و کات بەسەربردن و ڕۆشنبیری لە تونس ڕۆژی ١٤ی حوزەیران بۆنەیەکی کولتووری بە ناوی "جێپەنجەی ژنان" ڕێکخست.
سەبارەت بەم بۆنەیە، هالە بەشتەبجی، پێشەنگی کۆمەڵەکە بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، کۆمەڵەکە کۆمەڵەیەکی نوێیە، بەم دواییە بە سەرپەرشتی یەکێتی نیشتمانی ژنانی تونس دامەزراوە، بۆ دابینکردنی شوێنی کراوە بۆ زۆرێک لە ژنان و پیاوانی داهێنەر، بەتایبەتی گەنجان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "جێپەنجەی ژنان" یەکەمین بۆنەی کولتوورییە کە کۆمەڵەکە بە هاودەنگی لەگەڵ ژنانی فەڵەستینی کە لە ژێر قورسایی وێرانکاری و بۆردوومانەکاندا دەژین، بەتایبەتی لە غەززە، هەروەها بۆ پشتیوانی و پێزانین بۆ هەوڵەکانی کاروانی خۆڕاگری، کە هەوڵی شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەی دا.
هالە بەشتەبجی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم چالاکییە هەلێک بوو بۆ تاوتوێکردنی گۆڤاری باری کەسێتی کە تایبەتە بە ژنان و خێزانەکان، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە تەندروستی دەروونی رێکخرا کە تێیدا مەروا مەعری پسپۆڕی ئەو بوارەی ئەنجامدا و شەپۆلێکی ئەرێنی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە چالاکییەکەدا پێشانگای تابلۆکانی شەفیقە جەبەلی، هونەرمەند و وۆرک شۆپێکی شانۆیی پێشکەشکرا، کۆمەڵەکە هەڵیبژارد کە بە دیوارەکێشانێکی گروپی کۆتایی بە چالاکییەکە بهێنێت، ئامادەبووان بتوانن هەست و پەیامەکانیان دەرببڕن بە ئامانجی گەیاندنی کولتوورێکی بەرخۆدان لە ڕێگەی هونەرەوە، کە دەتوانێت ڕاستییەکە بگۆڕێت.
ڕازیە جێربی، پێشەنگی یەکێتی نیشتمانی ژنان لە وتاری دەستپێکی خۆیدا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە هەموو تەڤگەرە ڕزگاریخوازە جیهانییەکان دەکەن بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر گەلی فەڵەستین، هەروەها بۆ پاراستنی ژنان و منداڵانی بێتاوان کە لەمێژە مافەکانیان پێشێل کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر سوپاسی ژنانی تونس دەکەین بۆ کارەکانیان بۆ پشتیوانیکردن لە دۆسی فەڵەستین، بەتایبەتی بەشداریکردنیان لە ڕێکخستنی کاروانی خۆڕاگری، کە یەکێتی ژنان پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی و لە کاتی ڕۆیشتنی لە تونس ئامادەبوو.
وتیشی: بەشداریکردنی ژنانی تونس لە کاروانەکەدا شەرەفێکە بۆ ئێمە لەبەردەم جیهاندا، ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە ژنانی تونس لە پرسەکانی مافی مرۆڤ ناترسن.