چواردەیەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عشتار لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە
چواردەیەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخموور لە دووەم ڕۆژی خۆیدا بە تێڕوانین و هەڵسەنگاندنی ژنان بەردەوامە.
مەخموور
چواردەیەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە بە دروشمی 'کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ بونیاد دەنێین، بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەردا بژین' دەستیپێکرد، لە ڕۆژی دووەمدا بە تێڕوانین و هەڵسەنگاندن بۆ کارنامەی سیاسی بەردەوامە.
کۆنفرانسەکە دوێنێ بە وتاری کردنەوەی و دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد و بە کارنامەی ڕاپۆرتی دوو ساڵەی ئەنجومەنی عشتارو ئەنجومەنی ژنانی گەنج کۆتایی هات، جگە لەوەش پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە و سینەفزیۆنێک لەسەر خەباتی دوو ساڵەی ژنان بیندرا.
ئەمڕۆ کۆنفرانسەکە بە ڕۆژەڤە سیاسییەکان بەردەوامە.