ئێران...ئێلناز محەمەدی و نیلۆفەر میرزایی ئازاد دەکرێن

ئێلناز محەمەدی، پەیامنێر و سکرتێری گرووپی کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەی هەم میهان و نیلوفەر میرزایی، خوێندکاری گرافیک، بە کەفالەت لە زیندان ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەکشەمە ئێلناز محەمەدی، پەیامنێر و سکرتێری گرووپی کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەی هەم میهان و نیلوفەر میرزایی، خوێندکاری گرافیک، بە کەفالەت لە زیندان ئازاد کران.

 

ئێلناز محەمەدی سکرتێری گرووپی کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەی هەم میهان کە دوای بانگهێشت کردنی بۆ لقی ٢ی داواکاری گشتی زیندانی ئەڤین دەستبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ بە کەفالەت لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرا، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتەکانی ئێلناز نییە کە ئاڕاستەی کراوە.

 

پێویستە بوترێت ئیلاها محەمەدی خوشکی ئێلناز کە ڕاپۆرتێکی لەسەر پرسەی ژینا ئەمینی ئامادە کردبوو، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستبەسەرکراوە.

 

نیلۆفەر میرزایی بافتی، خوێندکاری هونەری گرافیکی زانکۆی زەهرا، کە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕاپەڕینی جەماوەریدا دەستگیرکرابوو.

 

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر وردەکارییەکانی ئازادکردنی نیلۆفەر نییە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە پلانی ئەو شتەی لەخۆگرتبێت کە پێی دەوترێت بازنەی "لێبوردن".