باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان پێویستیان بە ساڵانێک ئاوەدانکردنەوە دەبێت

بەرپرسانی تورکیا باسیان لەوەکردووە هەوڵی نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەدەن لە ماوەی ساڵێکدا بەڵام هاوڵاتیان ڕەخنە لە هاوکارییەکانی حکومەت دەگرن کە تا ئێستا بە شێوەیەکی باش پاڵپشتی ئەو کەسانەی نەکردووە کە لە ناوچە وێرانبووەکانن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای پێنج ڕۆژ لە بوومەلەرزەیەکی گەورە بە گوڕی ٧.٨ ڕێختەر تورکیا و سوریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی  بۆ ماوەی ٤٥ چرکە هەژاند ژمارەی گیانلەدەستدانەکان ٣٣ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و بەردەوام لە زیادبووندایە، لە کاتێکدا ٢٣ ملیۆن کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و ٥٠٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون و ٦٠٠٠ بینا و باڵەخانە وێرانبوون.

 

گرتە ڤیدیۆییەکان لە ڕێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و وێنەی مانگی دەستکرد واقیعی توندی وێرانکارییەکانیان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان گەیاندووەتە وڵاتانی جیهان.

 

بەرپرسانی تورکیا باسیان لەوەکردووە هەوڵی نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەدەن لە ماوەی ساڵێکدا بەڵام هاوڵاتیان ڕەخنە لە هاوکارییەکانی حکومەت دەگرن کە تا ئێستا بە شێوەیەکی باش پاڵپشتی ئەو کەسانەی نەکردووە کە لە ناوچە وێرانبووەکانن.

 

 ئابووریناسێک کە بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی تورکیایە پاش بومەلەرزەکە ڕایگەیاندووە، کە تورکیا و باکووری کوردستان پێشتر ئەزموونی بومەلەرزەی بەهێزی لەو شێوەیەی کردووە، ئەو ئابووریناسە ئاماژەی بەوەکردووە کە لە دوای کارەساتی ساڵی ١٩٩٩ بەشداری نۆژەنکردنەوەی کاولکارییەکانی پاش بومەلەرزەکەی کردووە کە پارەی نەختینەییان بۆ دانیشتووان دابین کردووە، یارمەتی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی و نیشتەجێبوونی داوە، سیستەمێکی بیمەی دامەزراندووە و سیستەمێکی ڕێکخراوەیی پەرەپێدا کە لە ئاستی نیشتمانییەوە بەرەو کۆمەڵگا بۆ گشتی هەوڵەکانی هەماهەنگی کە هەنگاوەکان ماوەی دوو ساڵی خایەندووە.