یەکەم حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون بەبێ ڕەچەتە ڕێگەی بەکارهێنانی پێدەدرێت

بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان بیر لەوە دەکاتەوە کە ڕێگە بە ژنان بدات حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون لە ئەمریکا بەبێ ڕەچەتە وەربگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ یەکەمجارە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان بیر لەوە دەکاتەوە کە ڕێگە بە ژنان بدات حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون لە ئەمریکا بەبێ ڕەچەتە وەربگرن.

 

کێلی بلانچارد کە سەرۆکی کۆمپانیای تەندروستی زاوزێی ئیبیس کە گروپێکی توێژینەوەی قازانج نەویستە دەڵێت: "ئەمە ساتێکی مێژوویی گرنگە بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕێگری لە دووگیانی".

 

ڕاوێژکارانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە دەزگایەکی فیدراڵییە لە وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان ناسراو بە- FDA، لە بەڵگە زانستییەکان دەکۆڵنەوە و ڕاسپاردەیەک پێشکەش بە دەزگای تەندروستی دەکەن، کە بڕیارە تا کۆتایی هاوین بڕیاری کۆتایی بدات دەربارەی بەکارهێنانی حەپی ڕێگری لە دووگیانی بە بێ ڕەچەتەی پزیشکی لەلایەن ژنان.

 

حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون پێشینەیەکی دوور و درێژی هەیە، بەڵام لە ئەمریکا هەمیشە ژنان ناچاربوون سەرەتا ڕەچەتەیەکی پزیشکی وەربگرن بۆ ئەوەی حەپەکەیان دەستیان بکەوێت، ئەمەش بۆ زۆرێک لە ژنان قورسییەکی لە دەستڕاگەیشتن بە ڕێگری دووگیانی درووست دەکرد.

 

ئەم بڕیارە نوێیە ڕێگە بە ژنان دەدات کە لە هەر تەمەنێکدابن بچنە ناو دەرمانخانەکانەوە بۆ کڕینی حەب لە دەرمانسازەکان ئەمەش دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات، بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە هەژارن و بەهۆی سەختی بژێوی ژیانەوە ناتوانن بەردەوام سەردانی پزیشک بکەن و ڕەچەتەی پزیشکی وەربگرن.

 

داواکارییەکە بۆ حەبێکە کە لەلایەن کۆمپانیای پێریگۆوە بە ناوی مارکەی ئۆپیل دەفرۆشرێت، کە پێی دەوترێت حەبی پرۆجستین کە هۆرمۆنی پرۆجسترۆنی تێدایە بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی، هەروەها زۆربەی حەبەکان ئیسترۆجینیان تێدایە.

 

دکتۆر تیمۆسی میلیا کە سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی چاودێری تەندروستی کۆمەڵەکە دەڵێت: " حەپی ڕێگری لە دووگیانی پێویستی بە بینینی پزیشک بۆ ژنانی گەنج نامێنێت بۆ وەرگرتنی ڕەچەتە، ئەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی پشکنینی شێرپەنجەی هێلکەدان، شێرپەنجەی ملی ڕەحم و هەوکردن کە ڕەنگە لە داهاتوودا مەترسی تەندروستی بۆ ژنان درووستبکات.

 

هەروەها هەڵسەنگاندنێکی FDA دەربارەی بەکارهێنانی حەپی ڕێگری لە دووگیانی ئەوەیە کە ژنان چیتر ڕاوێژ بە پسپۆڕانی پزیشکی ناکەن و حەپەکەش چەندین تایبەتمەندی هەیە وەک ئەوەی کە دەبێت هەموو ڕۆژێک لە کاتی خۆیدا هەمان بڕ بخۆن، هەندێک ژنی دیکەش بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە نابێت ئەو حەپە بەکاربهێنن بەڵام ڕەنگە ژنان هەموویان ئاستی پێویستی هۆشیاری و زانیاریان نەبێت.

 

هەروەها لایەنێکی دیکەش کە پشتگیری ڕێگەدانی ژنان دەکەن بۆ بەکارهێنانی حەپەکە بە بێ ڕاوێژ و ڕەچەتەی پزیشکی و ئاماژە بەوەدەکەن کە بەڵگەی زۆر هەیە و ئەوە دەسەلمێنن کە کە ژنان دەتوانن بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ حەبەکەدا بکەن، و لە ئێستادا حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی بەبێ ڕەچەتە لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی تر بەردەستە.

 

ڕێگریکردن لە دووگیانی لە ساڵانی شەستەکانەوە بە شێوەیەکی سەلامەت لەلایەن ملیۆنان ژن لە ئەمریکا و لە سەرانسەری جیهان بەکارهێنراوە.