پەروین یوسف: داخستنی دەروازە هەڵوێستی پەدەکەی ئاشکرا کرد

پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجومه نی گشتی پارتی یه کێتی دیموکراتیک "پەیەدە" ، هەڵسەنگاندنی بۆ داخستنی دەروازەی سێمالکا-پێشخابوور کردو وتی: هەڵوێستی پەدەکەی ئاشکراکرد.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ-دەروازەی سنوری سێمالکا دەروازەیەکی سنورییە لە نێوان سوریا و باشووری کوردستان، ڕووباری دیجلەی پێدا تێدەپەڕێت، لە بەرامبەریدا دەروازەی سنووری پێشخابوری عێراق دەکەوێتە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٣ ئەم دەرگایە لە نێوان باشوور و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرایەوە، ده روازەکە بە مەبەستی بازرگانی و گواستنەوەی نەخۆش بۆ ناوچەکانی باشوورو چارەسەرکردنیان کرایەوە.

 

دەروازەی سێمالکا یەکێکە لە گرنگترین دەروازە سنوورییەکانی نێوان سوریا و هەرێمی کوردستان، هەروەها وەک دەروازەیەک و خاڵێکی گرنگی تێپەڕاندنی نێودەوڵەتی ناسراوە، هه رێمی باشوری کوردستان هەمیشه بەبێ هۆکارێکی ئاشکرا دەروازەکە دادەخات، لەگەڵ داخستنی دەروازەی پێشخابوورە لە باشووری کوردستان، گەمارۆیەک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دروست دەکات.

 

پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک دەربارەی لەو بابەتە قسەی کرد.

 

"داخستنی دەروازەکە هەڵوێستی ڕاستی پەدەکەی ئاشکرا کرد"

پەروین یوسف ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی ئەوەی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە جیهاندا دەنگی دایەوە، هەمیشە ڕووبەڕووی فشار بووەتەوە و وتی: کوردەکان هەزاران ساڵە بەهۆی نادادپەروەری، نەناسراوی و ناسەقامگیرییەوە ئازار دەچێژن، دوای ئەوەی شۆڕش لە ڕۆژئاوای وڵاتەوە ڕوویدا، کوردەکان پێشەنگایەتیان کرد و دەستکەوتی مێژوویی بەدەست هێنا، دوژمنە فرە لایەنەکان چەندین جۆری هێرشیان دەستپێکرد، لەگەڵ شۆڕش بە پێشەنگایەتی ڕۆژئاوا، هەموو لایەنەکانی کوردستان پشتیوانییان لێکرد و نموونەیەک لە یەکگرتوویی  گەلی کورد لە جەنگی کۆبانێدا سەریهەڵدا، هەڵوێستی حکومەتی ههەرێمی باشووری کوردستان و پەدەکە له بەرامبەر ئەم شۆڕشه پیرۆزەدا نەرێنی بوو، ئەوەندەی لایەنگری دوژمن بوون، ئەوان لایەنگری گەلی کورد نەبوون، هەروەها داخستنی دەروازەی سێمالکا-پێشخابوور هەڵوێستی ڕاستی ئاشکرا کرد.

 

داخستنی دەروازەکە وەک ئامڕازی فشار

پەروین یوسف ئاماژەی بەوەکرد داخستنی دەروازەکه بڕیارێکی هەڵە بوو و وتی: تاکه دەروازە کە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کراوە بوو، دەروازەی سێمالکا-پێشخابوور بوو، ئەوە دەروازەیەکی مرۆییە، ئەو پێداویستی و کەلوپەلانەی کە خەڵک پێویستیان پێیەتی لەو دەروازەیەوە تێدەپەڕن، لە کاتێکدا کە ناوچەکە لە ناوەڕاستی گەمارۆدایە، داخستنی دەروازەکە بڕیارێکی هەڵەیە، ئەوان هەمیشە دەروازە دەکەنە وەک کارتێکی فشار دژ بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئامانجیان جێبەجێکردنی سیاسەتی کۆچکردنی خەڵک و چۆڵکردنی ناوچەکەیە، ئەم سیاسەتەی پەدەکە و حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان پەیڕەوی دەکەن، سیاسەتێکە کە خزمەت بە دوژمن دەکات، ئەو وڵاتانەی کە نەیانتوانی سوودەکانی جەنگ بەدەست بهێنن، حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان دەیەوێت بە داخستنی دەروازە براوە بێت، بەدەر لە داخستنی دەروازەکە، میدیاکان شەڕێکی تایبەتی گەورەیان لە دژی خۆبەڕێوەبەری و گەل دەستپێکردووە.

 

"هەرکاتێک خۆبەڕێوەبەری لە لایەنی نێوەدەوڵەتی دەنگ دەداتەوە فشارەکان زیاتر دکەن"

پەروین یوسف ڕایگەیاند کە هەر کاتێک خۆبەڕێوەبەری لە جیهاندا دەنگ دەداتەوە فشارەکان زیاتر دەبن و وتی: کاتێک بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەرەو ڕەزامەندی نێودەوڵەتی هەنگاو دەنێت و لە هەموو جیهان پێشوازی لێدەکرێت، پەدەکەو حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان هەڵوێستێکی نەرێنی دەگرنەبەر بە داخستنی دەروازە یان بە ڕێگایەکی تر،  ئامانج ئەوەیە کە خۆبەڕێوەبەری بەرەو دواوە هەنگاو بنێت، هەروەها گەل ڕازی نین بە داخستنی دەرگاکە، بەتایبەتی ئەو دایکانەی کە دەیانەوێت چارەسەری شێرپەنجە وەربگرن.

 

"ئێمە ئامادەین بۆ دیالۆگ، داخستنی دەروازە چارەسەر نییە"

پەروین یوسف ئاماژەی بەوەکرد، داخستنی دەروازەکە ئامانجەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەدی دەهێنێت، کە لە ئێستادا لە قەیرانێکی زۆر خراپدایە و وتی: بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی کەمی بەدەستهێنا، هەوڵ درا، بە شێوەیەکی بنچینەیی بە داخستنی دەروازەی سێمالکا هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ شەنگال و مەخمور و باکوری کوردستان زیادی کردووە، دەوڵەتی تورکیا سەدان ساڵە دوژمنی ئێمەیە، بەڵام ئەو هەڵوێستانەی لە باشووری کوردستانەوە دێن نیشانی دەدەن کە خۆیان بە لایەنی دوژمن دەزانن، بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێین؛ دەروازە بۆ بابەتی سیاسی بەکارنەهێنن، دەتوانین کێشەکانی ئێستا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین، بەڵام ناتوانرێت بە هەڕەشەکردن و بەجێهێشتنی گەل لە ئازاردا ئەنجام بدرێت، ئەو خۆبەڕێوەبەرییەی کە گەل پێشەنگایەتی دەکات و بەڕێوەی دەبات، بە هیچ شێوەیەک ناچاری فشارەکانیان نابێت، هەروەک چۆن ئەو لە شەڕی ١٠ ساڵەی خۆی بردیەوە، لە دژی ئەم سیاسەتەش سەرکەوتوو دەبێت.

 

"نابێت ڕێگری لە شۆڕش بکرێت"

پەروین یوسف هیوای خواست حکومه تی باشووری کوردستان و پەدەکە واز له هێڵی خیانەت بهێنن و وتی: دەبێت حکومەت بگەڕێتەوەو حسابەکانی ڕاست بکات و دوژمنایەتی گەلەکەی نەکات، پێویستە دەروازە کراوە بێت و هەوڵی بەهێز و کاریگەر بدرێت بۆ کردنەوەی دەروازە داخراوەکان، ەوان نابێت ڕێگری لە شۆڕش بکەن، چونکە ئەمڕۆ ئەم شۆڕشە بووەتە هیوای گشتی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.