"جارێکی تر دادگایکردنی ڕاگیراوانی بادینان دواخرا"

لە دانیشتنێکی دیکەی ڕاگیراوانی بادینان، دادوەر بەبیانوی گۆڕانکاری لەدادوەرانی دۆسیەكە بڕیاری دواخستنی دا بۆ ٤-١٠-٢٠٢١.

ناوەندی هەواڵ


شایان کاکەساڵح و شیرین ئەمین هەردوو ژنە پەرلەمانتاری کوردستان رایانگەیاند، ٧٦ کەس لەچالاکوان و ڕۆژنامەنوس ئازادی خوازان بەپێی ماددەی یەکەم یاسای ژمارە ٢١ ساڵی ٢٠٠٣ حوکمی ئەم مادەیە ھەرکەس بەمەبەست زیان لەئاسایش و سەقامگیری دامودەزگاکانی ھەرێم بگەیەنێت ئەوە سزا دەدرێت بەبەندکردنی ھەتاھەتای یان بەندکردنی کاتی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەڕێوەچونی جەلسەکانی پێشودا ھیچ تۆمەتێک وەک بەڵگەی باوەڕپێکراو بەسەریاندا ساغ نەبوەتەوە بەڵكو ئەو تۆمەتانەی دەدرێتە پاڵیان سیاسین.

 

 پەیامی ئەمڕۆی ڕاگیراوان
ئەو دوو ژنە پەرلەمانتارە وتیشیان: "پاش ئەوەی ئەمڕۆ دادگا جارێکی دیکە بڕیاری دواخستنیدا ڕاگیروان بەئێمەیان ڕاگەیاند دژ بەبڕیاری دادگا بڕیاری مانگرتنی ھەمیشەیی دەدەن" .

شایان کاکەساڵح و شیرین ئەمین  ڕشیانگەیاند، ئەوەی جێی سەرنجبێت تاوەکو ئێستا ڕێگە نادەن کەس وکارەکانیان ببینن، ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا بتوانن لە نزیکەوە بیان بینن، بەڵام ئاسایش بڕیاری دادگای ڕەتکردەوە ،ئەمە وێنەی واقعی باڵاترین دەسەڵاتی قەزاییە لەم ھەرێمەدا کە ئاسایش پابەندی بڕیاری دادوەر نابێت " ئێمە ژمارەیەک پەرلەمانتار چەندین یاداشتمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردوە تاوەکو لەنزیکەوە چاومان بە ڕاگیراوان و ئازادی خوازان بکەوێت بەڵام پەرلەمان بەبیانوی جیاواز کار بەیاداشتەکانمان ناکات".