پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت %٩٥ تێپه‌راند
له كاتژمێر ٧ سه‌رله‌به‌یانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ‌کرد و کایژمێر ٦ کۆتایی هات، لە دەنگدانی تایبەتدا سەرجەم پارێزگاکان ڕێژەی دەنگدان ٪٩٠ی تێپەڕاندووە.
هەڵەبجە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ٩٥٣ ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له هێزه‌كانی پۆلیس , ئاسایش, پێشمه‌رگه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
وتتهی به‌شی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق, لە هەڵەبجە ٥ داوای یاسایی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه تۆمار كراون وكه ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی دروست كردنی گرژی له بنكه‌كانی ده‌نگدان و بهكارهێنانئ موبایل كه پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایه‌كانی كۆمسیۆن.
هاوکات بە پێی ئامارەکانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی بەشدارییكردن لە دەنگدانی تایبەت ٪٩٨ بووە، ٢٠٨ هەزار و ٥٢١ دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا كردووە.
لە دهۆك رێژەی بەشداریكردن ٪٩٨ بووە
لە سلێمانی رێژەی بەشداریكردن ٪٩٧ بووە
لە هەولێر رێژەی بەشداریكردن ٪٩٧ ووە
لە هەڵەبجە رێژەی بەشداریكردن ٪٩٦بووە
گوڵستان محمد چاودێری مافی مرۆڤ وتی ئه‌مرۆ له‌كاتژمێر حه‌وه‌ت هاتوینه‌ته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان وته‌مان له لایه‌نه‌كان . كۆمسێۆن وه‌رگرتوه هه‌ردولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه. باشی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێ له‌ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر حالهتێكیش تا كاتی داخستنی سندوقه‌كان ئاماده‌یمان ده‌بێت . ده‌مێنینه‌وه
هه‌ر سه‌باره‌ت به م بابه‌ته نوخشه ناسیح قایمقامی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وتی داواكارم كه هاولاتیان هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی تایبه‌ت به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن چونكه ئه‌وه مافی سه‌ره‌تایی خۆیانه.
له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه یه‌ك وێستگه‌ی ده‌نگدا هه‌یه‌و له سێ وێستگه پێك هاتووە.