مۆرکردنی کافێیەک لە شاری ئابادانی ئێران

لە درێژەی مۆرکردنی شوێنە جۆربەجۆرەکانی ئێران بە بیانووی دژایەتی حیجابی زۆرەملی، کافێیەکی دیکەی شاری ئابادان مۆر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای جێبەجێکردنی پلانی مامەڵەکردن لەگەڵ ناڕازییانی حیجابی زۆرەملێ، کە لە مانگی ئادار دەستی پێکرد، شوێنە جیاوازەکان مۆر کران، دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و بناگکردنی هاووڵاتیان بۆ دادگاکان لە سەرووی ئەم پلانانەوە بوو، تا ئێستاش چالاکییەکانی زۆرێک لە قاوەخانە و شوێنە گەشتیارییەکان ڕاگیراون.

 

هەر لەو پێوەندییەدا کیۆمەرس کیشۆری، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئابادان، داخستنی کافێیەکی زۆر بەناوبانگی ڕاگەیاند بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێسا زۆرەملێکانی ڕژێمی ئێرانەوە.

 

بە وتەی کیۆمەرس کیشۆری، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، هێزەکانی پۆلیس لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا چەندین قاوەخانەیان مۆر کردووە، خاوەن قاوەخانەکانیش دوای تۆمارکردنی دۆسیەی سەرەتایی بە دەسەڵاتی دادوەری دەناسێنرێن.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی پێشوو چالاکیی کەشتییەکی گەشتیاری لە قشم ڕاگیرا.