هێزەکانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە فراوانتر دەکات
هێزەکانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە غەززە فراوانتر کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەدخۆراکی بەربڵاو، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٥٧ کەس، هەروەها کەمیی خۆراک و دەرمان، هاوکارییەکان کە تەنها ١%ی پێداویستییەکانی دانیشتووانی غەززە پێکدەهێنن.

ناوەندی هەواڵ
لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە هێزەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە چڕتر کردووەتەوە بە ئامانجی لەناوبردنی حەماس و کۆنترۆڵکردنی کەرتی غەززە، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی مەدەنی.
ڕۆژی ٢٥ی ئایار، هێزەکانی ئیسرائیل فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند لە کاتێکدا بەدخۆراکی بەربڵاو و کەمیی خۆراک و دەرمان. هێزەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لیوای پەرەشوتوانەکان چوونەتە ناو کەرتی فڕۆکەخانەوە بۆ ئەوەی بەشداری هێرشەکەی سەر خان یونس بکەن بە فەرماندەیی فیرقەی ٩٨.
بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، تەرمی هەشت فەڵەستینی کە ئەمڕۆ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس کوژراون، دەرهێنراونەتەوە.
دوێنێش ڕاگەیەندرا کە نۆ منداڵی ژن و ژاوژینێکی پزیشکی فەڵەستینی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری خان یونس لە باشووری ناوچە گەمارۆدراو و وێرانکراو کوژراون.
تەنها ١٠٠ بارهەڵگری فریاگوزاری چوونەتە ناو کەرتی غەززە، کە دەکاتە ١%ی پێداویستییە سەرەتاییەکانی دانیشتووان، هاوکات ٥٧ کەیسی مردن بەهۆی بەدخۆراکی و کەمیی خۆراک و دەرمان تۆمارکراوە، بەپێی ڕاپۆرتە ڕاگەیاندنەکان.
قەیرانی خۆراک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە بە تایبەتی لە بەشی باکووری کەرتی غەززە بەردەوامە، ڕووبەڕووی سنووردارکردنی ئیسرائیل دەبێتەوە بۆ ڕۆیشتنی بارهەڵگرەکانی
هاوکاری و ڕێگری لە نانەواخانەکان. لە کۆی ٢٥ نانەواخانەی بەرنامەی خۆراکی جیهانی تەنها چوار نانەواخانە کاردەکەن، کە بەس نین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتووان.
جگە لەوەش پێداویستی خۆراک لە بازاڕەکاندا کەمدەبێتەوە و نرخەکانیان بەرەو ئاسمان بەرزدەبێتەوە، ئەمە مەترسیی بەدخۆراکی بەربڵاو و برسێتی زیاد دەکات، مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر لە ٧٠ هەزار منداڵ دروست دەبێت کە بەهۆی برسێتی بەردەوام ڕووبەڕووی مەترسی مردن دەبنەوە.
هێزەکانی ئیسرائیل پلانێکی دابەشکردنی هاوکارییان پێشنیار کردووە، هەوڵدەدەن میکانیزمێکی جێگرەوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکان لە ڕێگەی ناوەندەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە بسەپێنن، کە بەشێکی زۆری دانیشتووان، بەتایبەتی ئەوانەی پێویستی تایبەتیان هەیە و بەساڵاچووان، لە وەرگرتنی یارمەتییە پێویستەکان دوور بخاتەوە.
دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) هەڵوێستی لەسەر ئەم پرسە گرتەبەر و فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئەو دەزگا جەختی لەوە کردەوە کە پلانی پێشنیارکراوی دابینکردنی ئیسرائیل بۆ غەززە "سەرکەوتوو نابێت".
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوانی ئەو شەڕە گەیشتووەتە ٥٣ هەزار و ٩٠١ فەڵەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵن. لانیکەم سێ هەزار و ٧٤٧ کەس لەو ژمارەیە کوژراون لە دوای دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لە ١٨ی ئادار، ئەمەش دوای ئاگربەستێکی ناسک و دوو مانگە.