ئاگر لە کەمپی پەنابەران لە لوبنان کەوتەوە و زیانی بە دوای خۆیدا هێنا

سەرچاوە ئەمنییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئاگرەکە لە کەمپی پەنابەرانی سووریا ڕوویداوە، هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە، هەروەها ڕەتیانکردووەتەوە کە ئاگرەکە دەستکرد بێت.

لوبنان

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگر لە یەکێک لەو خێمانە کەوتەوە کە پەنابەرانی سووریای تێدا نیشتەجێیە لە کەمپی پەنابەرانی ژمارە ٦٣ کە دەکەوێتە شاری زەحلە لە ناوچەی بێکا لە نزیک کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە زەحلە.

 

ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەی کرد بۆ وێرانکردنی تەواوی کەمپەکە لە کارەساتێکی مرۆیی نوێدا کە ڕووبەڕووی سوورییەکان بوونەتەوە لە لوبنان، کە تا ئێستا حاڵەتی خنکان و برینداربوونی سووک و زیانی ماددی بە موڵکی ئاوارەکان گیاندووە، دوای ئەوەی ئاگرەکە ٤٧ خێمەی بەتەواوی تێکشکاند، واتە تەواوی کەمپەکە کە سەدان گروپ و تەمەنی جیاواز تێیدا نیشتەجێیە.

 

لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، بەرگری شارستانی لە ناوەندەکانی زەحلە کاریان کرد بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە تەواوی لە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانی خاچی سووری لوبنان چوون و کاریان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی لە دۆخێکی سەختدا بوون بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لە  خنکان و برینداربوون.

 

هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئامادەبوون و لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردەوە، سەرچاوە ئەمنییەکانیش پشتڕاستیانکردەوە کە ئاگرەکە لە ئەنجامی بەرکەوتنی لەگەڵ شۆرتێکی کارەبایی بووە، هەروەها ڕەتیانکردەوە کە دەستکرد بێت، وەک هەندێک بانگەشەی بۆ دەکەن، وەک پەیامێک بۆ سووریاییەکان بۆ ئەوەی بچنە دەرەوە لوبنان دوای ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییە کە سوورییەکان و لوبنانییەکان بە هەمان شێوە ڕووبەڕووی دەبنەوە.