ژمارەی کوژراوان بەهۆی داڕمانی ڕێگاوبانێکی خێرا لە چین بەرز دەبێتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەنجامی داڕمانی ڕێگاوبانێک لە چین گیانیان لەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە ٣٦ کەس، هەروەها ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ بەهۆی داڕمانی بەشێک لە ڕێگای خێرا لە پارێزگای گوانگدۆنگ لە باشووری چین، گیان لەدەستدان بۆ زیاتر لە ٣٦ کەس بەرزبووەوە و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکەش  برینداربوون.

 

بەپێی وتەی بەرپرسانی شارەکە، ٣٠ کەس لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن و بارودۆخیان جێگیرە بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە دۆخی کەسەکانی دیکە دیاری بکرێت.

 

داڕمانەکە نزیکەی کاتژمێر ٢ی بەیانی لەسەر ڕێگای خێرا ميتشو ـ دابو لە شاری ميتشو ڕوویداوە و بەرپرسان دەڵێن درێژی بەشە ڕووخاوەکە ١٧.٩ مەتر بووە و ڕووبەرەکەی ١٨٤.٣ مەتر چوارگۆشە بووە.

 

وێنەکان داڕمانی لایەکی ڕێگای خێرا دەریدەخەن، کە بووەتە هۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە لێوارەکەوە، تا ئێستاش هەوڵدان بۆ بەدواداچوونی زیان لێکەوتووان بەردەوامە.