هۆزان جانی سزای سێ ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا
سێیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەدرنە، سزای سێ ساڵ و مانگێک و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەر هونەرمەدنی کورد هۆزان جانێدا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ
لەو بارەیەوە ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویکردەوە، بە بیانوی ئەندامێتی و بانگەشە و هاوکاریکردنی رێکخستن سکاڵا لەدژی هونەرمەند هۆزان جانێ تۆمارکرابوو.
دانیشتنی دادگاییکردنی هۆزان جانێ لە سێیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەدرنە ئەنجامدراو جانێ بەشداری لە دانیشتنی دادگادا نەکرد و پارێزەرەکانی ئامادە بوون.
داواکاری گشتی دۆسیەکەی پێشکەشی دادوەر کرد، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر هۆزان جانێ نەبوو، بەڵام داواکاری گشتی، داوای کرد، بە بیانوی بانگەشە بۆ رێکخستن و نوسینەکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کلیپەکانی، هۆزان جانێ سزابدرێت.
پارێزەران رایانگەیاند، بەکرێگرتەکەیان هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە و نووسین و کلیپەکانی هەمووی لە چوارچێوەی کاری هونەریدا ئەنجامداوە.
دواتر