"هیچ هێرشێک ناتوانێت ڕێگری لە تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد بکات"

ژنانی کامپی مەخموور داوای زیادبوونی تیکۆشانیان کرد و وتیان: ئێمە پاڵپشتی گەلی ڕۆژئاوای کوردستانین، هیچ هێرشێک ناتوانێت ڕێگری لە تیکۆشانی ڕەوای گەلی کورد بکات.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور- لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە، لەشکرکێشی و هێرشە جینۆسایدەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، ئەمە لە کاتێکدایە لە هەموو کوردستاندا کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشەکان هەیە و بانگەوازی بۆ زیادکردنی تێکۆشان و بەرخۆدانی لە بەرامبەر هێرشەکان دەکرێت.

 

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە ساڵانێکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە هاوکاری لەگەڵ پەدەکە، کەوتوونەتە بەر هێرش، لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار دەکەن و پشتیوانیان لە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

 

" هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ گەلی ڕۆژائاوای کوردستان دەیکەین "

قیمەت ئونڤەر ڕایگەیاند، ژنانی پەنابەری کامپی مەخموور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پاڵپشتی گەل دەکەن و وتی: هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ساڵانێکە بەردەوامە، لە سەرانسەری کوردستاندا گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە تووشی هەموو جۆرە هێرشێک دەبێت، بە تایبەت لە ساڵانی نەوەدەکانەوە هێرش و سیاسەتی جینۆساید لە دژی گەلی کورد زیاتر بووە، ئێمە لە هەموو ڕوویەکەوە پشتگیری گەلەکەمان دەکەین، ئێمەی ژنانی پەنابەری مەخموور بە چەندین ڕۆژی سەختدا تێپەڕین و تا کۆتایی لە تەنیشت گەلەکەمانین، هەموومان هەمان ئازارمان هەیە، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ گەلی ڕۆژائاوای کوردستان دەیکەین.

 

"پێویستە گەلی کورد لە هەر شوێنێک لە بەرامبەر هێرشەکان بوەستنەوە"

قیمەت ئونڤەر لە کۆتایی قسەکانی وتی: تا کۆتایی تێکۆشان و بەرخۆدانمان لە سەرتاسەری کوردستان لە دژی دوژمنانمان زیاد دەکەین، پێویستە گەلی کورد لە هەر شوێنێک لە بەرامبەر هێرشەکان بوەستنەوە و پشتیوانی یەکتر بکەن، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکان و دەستەکان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین هەستنەوە و تێکۆشانیان زیاتر بکەن".

 

"بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەرتی، بەرەنگاری هێرشەکان دەبینەوە"

ساریا مارینۆس ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تەواوی دژی گەلی کوردە وتی: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە هاوکاری هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراون، تاکە مەبەست لە هێرشەکان لەناوبردنی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانە، خۆبەڕیوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت، گەلەکەمان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر خۆی ڕێکدەخات و بەرەنگاری هێرشەکان دەبێتەوە، دەوڵەتی تورک بە مەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر و لەناوبردنی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک، هێرش دەکاتە سەر خەڵک.

 

" ئێمە هەموو دایکی کورد پاڵپشتی گەلەکەمانین لە رۆژئاوای کوردستان"

ساریا مارینۆس، ئاماژەی بەوەکرد، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد بکات و وتی: ئێمە خەڵکی کامپی مەخموور پشتیوانی گەلەکەمان دەکەین و هێرشە دڕندەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەین، تا ئازادیی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیی هەموو مرۆڤایەتی بەدی دەهێنین، هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشان نابین، هەموو دایکانی کورد لەگەڵ گەلەکەمان لە  ڕۆژئاوای کوردستانین، سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەبێت.