"هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ناڕوونە"

ئەلماز ڕومی، هاوسەرۆکی دەستەی ژینگە لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لەوە کردەوە، کە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی تا ئێستا ناڕوونە و سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستی بە هەڵگرتنی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا دەستپێشخەرییەکی مێژووی بە ناوی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەستپێکرد و داوای چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد دەکات، ئەم بانگەوازە لە چوارچێوەی دیدگایەکدا هات بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوی دیموکراتیک لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری.

 

پەکەکە وەڵامی ئەم دەستپێشخەرییەی دایەوە و بە بەستنی کۆنگرەی دوازدەهەمی خۆی، لە ڕێگەی مەراسیمێکی فەرمی لەناوبردنی چەکەوە کۆتای هاتنی شەڕی چەکداری ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەی بەرەو ئاشتی دادەنرا، سەرەڕای ئەم گۆڕانکاییە شۆڕشگێڕیە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە پاڵپشتیی پارت و گەلی کورد، دەوڵەتی تورکیا هێشتا هیچ هەنگاوێکی کردەی بۆ نیشاندانی وەڵامدانەوەی خۆی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە نەناوە، کە ئەمەش پرسیار لەبارەی ڕاستیەتی ڕێبازی فەرمی بۆ هەوڵەکان بەرەو چارەسەری ئاشتیانە دەوروژێنێت.

 

سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەیەک، هێشتا هەنگاوی یاسای پێویست نەنراوە و دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لە ڕۆژئاوا و ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

"گەلی کورد لە دەوری فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی ڕێکخستووە"

سەبارەت بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی" و هەڕەشەکانی بەردەم ناوچەکە، ئەلماز ڕومی، هاوسەرۆکی دەستەی ژینگە لە پارێزگای فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وتی: پرسی کورد و تورکیا پاشخانێکی مێژووی هەیە کە پڕە لە چەندین ڕووداوی ڕاستی، هەروەها ناکۆکی نێوان گەلی کورد و تورکیا ڕەگ و ڕیشەی قوڵی هەیە و ئەم پرسەیە دوای دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قورستر بوو و گۆڕا بۆ شەڕێکی گەورە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چەندین ڕێگەچارەی بۆ گەلی کورد پێشنیار کرد و گەلی کورد لە دەوری فەلسەفەکەی خۆی ڕێکخست و هێزی خۆی بەهێزتر کرد و بەرەیەکی بەرخۆدانیان پێکهێنا، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەمیشە بەدوای ئاشتییەکی بەردەوامدا بووە سەرەڕای ئەو گۆشەگیرییەی بەسەریدا سەپێنراوە.

 

ئەڵماز ڕومی ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەمیشە هەوڵی چارەسەرکردنی پرسەکە و بەرقەرارکردنی ئاشتیەکی هەمیشەی داوە سەرەڕای هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازێکی مێژووی کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا لە بنەڕەتەوە، پەکەکە و گەلی کورد و دۆستەکانیان لەو بارەوە هەوڵی بەرجەستەیان داوە و وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالانیان داوەتەوە، پەکەکە بە فەرمی و ڕوون لە ڕێگەی کۆنگرەی خۆیەوە ئەم داواکارییەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتە ڕاگەیاند.

 

"هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا ڕوون نییە"

سەبارەت بە هەڵوێستی "دەوڵەتی تورکیا"، ئەلماز ڕومی، وتی: دەوڵەتی تورکیا لایەنێکە لەم پرۆسەیەدا و کردەوەکانی چارەنوسی دیاری دەکەن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەر بە کارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشان نەداوە، بە پێچەوانەوە لێدوان و کردارەکانی نیازە ناڕوونەکانی ئاشکرا دەکەن.

 

ئەڵماز ڕومی سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەردەوامی سیستەمی ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەم پرۆسەیە دەستپێکرد، وە گۆشەگیری بەتەواوەتی لاببرێت و مافی هیوای پێبدرێت و وەک کەسایەتییەکی سیاسی ڕاستەوخۆ بەشداری لە بەڕێوەبردنی پرۆسەکەدا بکات، تا ئێستا شاندی پارتی دیموکراتی گەلان پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیاندوە ، بەڵام ئەمە بەس نییە هەروەها دەبێت ئەندامانی خێزانەکەی و ڕۆژنامەنووسان و کەسانی دیکەش بتوانن ئازادانە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببنەوە، بۆ ئەوەی دەوروبەری فراوانتر بێت و پرۆسەکە بە خێرای بەرەو پێش بچێت.

 

"ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە"

سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سووریا و هەڕەشەکانی ڕوونی کردەوە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەر لە سەرەتاوە وتی: چارەسەر لە تورکیا بە واتای چارەسەر لە سووریا دێت، بەڵام هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا لەو بارەیەوە دژ بە یەکە، لە لایەک پرۆسەی چارەسەری لەگەڵ ئەوان دەستپێکردوە، لە لایەکی دیکەشەوە هەڕەشە لە ڕۆژئاوا و ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات.

 

"دەبێت بیرکردنەوە بگۆڕێت"

سەبارەت بەوەی کە چۆن ئەم پرۆسەیە سەردەکەوێت، وتی: دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەم ئۆپەراسیۆنە بە 'کۆتاییهێنان بە تیرۆر' ناودەبەن کە ئەمەش نیازی ئەوان ئاشکرا دەکات،  تا ئەو بیرکردنەوەیە نەگۆڕێت و دەوڵەتی تورکیا بوونی کورد بە شێوەیەکی دەستوری و دیموکراتی و ئاشتیانە قبوڵ نەکات، سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە قورس دەبێت.