هونەرمەندان و سینەماکاران لە بەنداوی تشرینەوە بانگەواز دەکەن

ئەو هونەرمەند و سینەماکارانەی کە بەشدارییان لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کرد کە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکرد، ڕایانگەیاند، بینین و ژیانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین هەمان شت نییە لەگەڵ بیستنی، بۆیە بانگەوازییان لە هونەرمەندان و سینەماکاران کرد.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تشرین- لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین لە کانتۆنی فورات کە دووەم گەورەترین بەنداوی سووریایە، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕۆحی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕانە ڕوویان لە بەنداوی تشرین کردو دەستیان کرد بە ئێشکگری ئاو و کارەبایان، بەرخۆدانی گەل لە ٨ی کانوونی دووەم دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، هەروەها هونەرمەندان و سینەماکارانیش لە بەرخۆدانەکەدا ئامادەبوون، ئەوانیش ئەو هەڵوێست و بەرپرسیارێتییانەیان بۆ دەزگاکەمان دەربڕی کە دەکەوێتە سەر شانی هونەرمەندان و سینەماکارانی جیهان.

 

"ئەرکی هونەرمەندان لەم کاتەدا خاوەندارێتییە"

هونەرمەند سیماڤ عەبدە ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر زەوی داگیربکرێت، کولتوور و هونەری دێرینی گەلانیش داگیر دەکرێت، وتی: پێویسته ئەم زەوی و بەنداوە بپارێزرێت، چونکە ئەم زەوییە داگیرکراوە، هەروەک چن کولتووری ئێمە داگیرکراوە، زەوی و کولتوور یەکن هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی وەهایە کە هەم خاک و هەم کولتوور دەکاتە ئامانج، بۆیە زۆر گرنگە کە ئێمە کولتوورەکەمان بپارێزین و ئاگاداری داستانی قارەمانەکان بین هونەرمەندانی جیهان بۆ پشتیوانی لە هونەرمەندانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، با پێکەوە بەنداوەکەش بپارێزین، بەنداوی تشرین بەنداوێکی پیرۆزە، با پشتگیری یەکتر بکەین و دەستکەوتەکانی شۆڕش بپارێزین.

 

دوای قسەکانی هونەرمەند سیماڤ گۆرانییەکی کورتی بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی بەنداوی تشرین پێشکەش کرد.

 

"بۆ فیلمی دیکۆمێنتاری، پێویستە سینەماکارانی جیهان ڕوو لە بەنداوی تیشرین بکەن"

سیلڤا هۆسەب، سینەماکاری ئەرمەنی ڕایگەیاندووە کە ئەوان پێشتر سەردانی بەنداوەکەیان کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەرخۆدانەکە ببینن و وتی:  ئارەزوومان دروستکردنی فیلمێکی دیکۆمێنتارییە لەسەر بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لە داهاتوودا ، ڕوومان لە بەنداوەکە کرد بۆ ئەوەی خەڵک لە نزیکەوە بەرخۆدانی گەل ئەزموون بکەن و ببینن چونکە بینین و ئەزموونکردنی بەرخۆدانەکە بە ئازار و شادییەکەیەوە هەمان شت نییە لەگەڵ بیستنی لە دوورەوە، با نەوە نوێیەکان لە داهاتوودا بزانن چی لە بەنداوی تشرین ئەزموون کراوە و چ جۆرە بەرخۆدانێک بووە، بۆیە پیشاندانی لە ڕێگەی سینەماوە زۆر گرنگە و ئەمە ئەرکی سەرەکیمانە بۆیە داوا لە سینەماکارانی جیهان دەکەین کە بیکەنە فیلمی دیکۆمێنتاری.

 

"ئەو ساتانەی کە مرۆڤ بە چاوی خۆی دەیبینێت و تۆماری دەکات زۆر گرنگە"

سینەماکار سیلڤا ڕایگەیاندووە کە گەلی ڕۆژئاوا لە ئێستادا خەریکی نووسینی بەرخۆدانێکی مێژوویین لە بەنداوی تشرین و وتی: چونکە لێرەدا بە چاوی خۆمان دەبینین کە چۆن خەڵک دەکرێنە ئامانج و بریندار دەکرێن، بەهۆی ئەو ساتانەی دەیبینین. بە چاوی خۆمان، زۆر گرنگە تۆمار بکرێت، بۆیە وەک سینەماکاران دەبێت لە ڕووداوەکەدا ئامادە بین و لە هەموو ساتێکدا بیژین و تۆماری بکەین و فیلمێکی دیکۆمێنتاری ئامادە بکەین، ئەکتەرەکان دەهێنین، کە ئەو ڕۆڵەی ئەمڕۆ دەگێڕدرێتەوە لە ڕاستیدا ئەو کاتە دەگێڕدرێت بۆ ئەوەی فیلمەکانمان کاریگەر بن دەبێت ئەو ساتەوەختە بگرین.

 

"پێویستە ئەرمەنییەکان ڕوو لە بەنداوەکە بکەن"

سیلڤا هۆسەب لە کۆتایی قسەکانیدا بەم پەیامە بۆ گەلی ئەرمەنستان وتی: وەک ئەرمەنییەکان، ئێمە لەم هێرشانە باش تێدەگەین، چونکە ئێمە بە هەمان کۆمەڵکوژییەکاندا تێپەڕین، ساڵی ١٩١٥ لەبیرناکرێت، گەل و منداڵ و ژنان کۆمەڵکوژ دەکران، من ئەمە بە گەلی ئەرمەنیمان دەڵێم؛ بۆ ئوەی کۆمەڵکوژییەکانی ١٩١٥ هەرگیز جارێکی تر ڕووناداتەوە، هەموو ئەرمەنییەک، لە هەر شوێنێک بن، پێویستە ڕوو لە بەنداوی تشرین بکەن و پشتگیری خۆیان بۆ قەسەدە نیشان بدەن.