هونەرمەند هۆزان مزگین لە شنگال بەبیرهێندرایەوە
لە ٣٤ ساڵەی شەهیدبوونی هونەرمەندی کۆچکردوو هۆزان مزگین (گوربەت ئایدن) لە لایەن ستیا نەخشا لە شنگال، بۆنەیەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
شنگال
لە ٣٤ ساڵەی شەهیدبوونی هۆزان مزگین (گوربەت ئایدین)، لە گوندی خانەسۆر لە شنگال، لە لایەن ستیا نەخشا، بۆنەیەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
"بە دەنگ و گۆرانییەکانی لە دڵی زۆر کەسدا جێگەی خۆی گرت"
یاد کردنەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە بەشداری خەڵکی گوندەکە دەستیپێکرد. سۆسین سەیدۆ بەناوی ستیا نەخشا پەیامێکی سەبارەت بە ژیانی شەهید هۆزان مزگین پێشکەش کردو وتی: هۆزان مزگین کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ و هونەری بوو، بە دەنگ و گۆرانییەکانی لە دڵی زۆر کەسدا جێگەی خۆی گرت، بە گۆرانییەکانی خەڵکی لە دەوری خۆی کۆکردەوە و تا ئەمڕۆش ئەو گۆرانیانە گوێیان لێدەگیرێت.
"ئێمە وەک ژنە هونەرمەندانی ئێزدی شوێنکەوتووی شەهید مزگینین"
سۆسین سەیدۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە هەمانکاتدا کاری ڕێکخراوەیی و فەرماندەیییشی کرد، هێزی هۆزان مزگین ترسی لە دڵی دوژمندا دروستکردب. ئەمڕۆ هەزاران منداڵ بە ناوی مزگینەوە ناونراون، ئێمە وەک ژنە هونەرمەندانی ئێزدی، شوێنکەوتووی مشەهید مزگینین، با هەموو شەهیدەکانمان لە کەسایەتی شەهید مزگین یاد بکەینەوە.
بەرنامەکە بە سینەفزیۆنێک لەسەر ژیانی هۆزان مزگین بەردەوام بوو. دوای وتارەکە، ئەندامانی ستیا نەخشا گۆرانییەکانیان پێشکەش بەو کەسانە کرد کە ئامادەی یادەکە بوون.
"نابێت منداڵەکانمان لە کولتوورەکەیان لابدەن"
دایە نورێ کە ئامادەی مەراسیمی یادکردنەوەکە بوو، هەستەکانی خۆی بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی و وتی: شەهید هۆزان مزگین لە ڕێگەی کارەکانی و ڕەنجی لە بواری کولتوورو هونەردا چەندین بەرهەمی خوڵقاندووە، ئەم شوێنەی ئێمە ئامادەین بە هەمانشێوە ناوی شەهید مزگینە، هەروەها منداڵەکانمان دێنە ئێرەو بەشداری چالاکییە کولتوورییەکان دەکەن، ئەمەش بۆ ئێمە مایەی دڵخۆشییە، گرنگە منداڵەکانمان هەمیشە ئەمەیان لەبیربێت بۆ ئەوەی لە کولتووری خۆیان لا نەدەن. هەمیشە لە یادی شەهید هۆزان مزگیندا دەمێنینەوە.
ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە بە دروشمی “شەهیدان نامرن” کۆتایی هات.