"هەتا دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت بێدەنگ نابین"
ئەندامانی خێزانی شەنیاشار کە ماوەی ٣٥٣ ڕۆژە داوای "دادپەروەری" دەکەن وتیان: "هەتا دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان و دەنگی خۆمان دەبیستین". ڕەحا
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-750x422cc-24-02-2022-malbataenyaar-gif7153eb-image.gif)
ئەندامانی خێزانی شەنیاشار کە ماوەی ٣٥٣ ڕۆژە داوای "دادپەروەری" دەکەن وتیان: "هەتا دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان و دەنگی خۆمان دەبیستین".
ڕەحا
ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی روحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای روحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگریی بۆ دادپەروەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووەو ئەمڕۆ لە ٣٥٣یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و تەنها فەرید شەنیاشار بەردەوام بوو دایکە ئەمینە بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەوە مایەوە.
بنەماڵەکە لەسەر پەڕەی تۆرە کۆمەڵەیەتییەکانی خۆیان نووسیان: "ئێشکگری ئێمە لەبەردەم دادگا لە ڕۆژی ٣٥٣یەمیندایە، تاکە ئامانجمان ئەوەیە کە بەزووترین کات یاسا مسۆگەر بکەین و فشار بخەینە سەر داواکاری گشتی کە دەڵێن "هیچ شتێک نییە کە ئێمە ناتوانین لێرە بیکەین" هەتا دادپەروەریی جێبەجێ نەکرێت ئێمە بە هەموو شێوەیەک خەبات بۆ مافەکانمان دەکەین و بێدەنگ نابین".