هەسەدە: داعش لە حەسەکە منداڵانی کردووەتە قەڵغان

هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، چەتەکانی داعش ٧٠٠ منداڵی نەوەی داعش "ئەشبال خەلافە"یان کردووەتە قەڵغان و هەوڵدەدەن بەوە ڕێگریی لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هەسەدە بکەن. ناوەندی هەواڵ

هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، چەتەکانی داعش ٧٠٠ منداڵی نەوەی داعش "ئەشبال خەلافە"یان کردووەتە قەڵغان و هەوڵدەدەن بەوە ڕێگریی لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هەسەدە بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە بەکارهێنانی منداڵانی نەوەی چەتەکانی داعش کردووە لە هێرشەکەی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی غوێرانی حەسەکە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە سێ ڕۆژی ڕابردوی هێرشی پلان بۆداڕێژراوی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی غوێران، گەورەترین بەربەست بۆ هێزەکانی هەسەدە منداڵانی "ئەشبال خەلافە" بووە، کە چەتەکانی داعش وەک قەڵغان بەکاریان هێناون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو منداڵانە ژمارەیان ٧٠٠ منداڵە و لە خانە و شانەى جیاوازدا بوون بۆ ئەوەی سەرلەنوێ پەروەردە و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.

 

هەسەدە داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات، کە “دەستوەردان لە دۆخەکەدا بکەن بۆ ئەوەی منداڵان لە هێرشەکانی داعشدا بەکارنەهێنرێن و ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانیان بکەن".