هەڵمەتی هاشتاگی #نا بۆ چەک بەڵی بۆ سەروەری یاسا ڕاگەیاندرا
لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوان و ژمارەیەک ڕێکخراوی مەدەنی هەڵەمەتێکی بڵاوکردنەوەی هەشتاگی "نا بۆ چەک، بەڵێ بۆ سەروەری یاسا" دژی دیاردەی چەک هەڵگرتن بڵاوکرایەوە. ناوەندی هەواڵ

لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوان و ژمارەیەک ڕێکخراوی مەدەنی هەڵەمەتێکی بڵاوکردنەوەی هەشتاگی "نا بۆ چەک، بەڵێ بۆ سەروەری یاسا" دژی دیاردەی چەک هەڵگرتن بڵاوکرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
ژمارەیەک لە چالاکوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەشتاگی #نا بۆ چەک بەڵێ بۆ سەروەری یاسا بڵاوکردووەتەوە، کە دژی دیاردەی چەکدارییە لە هەموو هەرێمی کوردستان.
بەشێک لە چالاکوانان هەڵەمەتەکەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەستپێکردووە، هەڵشۆ عەبدولفەتاح لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی نوژنها ڕاگەیاند، ئەم هەڵمەتەیان لە چوارچێوەی ئەو نائارامییە ڕاگەیاندووە کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، چەک لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، دژی دیاردەی چەکدارییە، کە چەندین شەڕ و کێشە ماوەیەکە لە کۆی هەرێمی کوردستان ڕوویداوە.
هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکان لە ئاستی ئەو شەڕ و ڕووداوانەدا بێدەنگن، لە کاتێکدا هاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەکان و شەقامەکاندا دەکوژرێن، یاخود لە کاتی دروستبوونی کێشەی نێوان بنەماڵە یاخود خێزانەکان بەهۆی بەربڵاوی چەکەوە، چەک دەبێت کەرەستەیەک و هاوڵاتیانی پێدەکوژرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یاداشتیان دەبێت، ئەگەری هەیە سەردانی دادگاش بکەن، "کارەکەی ئێمە دژی دیاردەی چەک هەڵگرتەن لە هەموو کوردستان".
چەک هەڵگرتن یەکێکە لەو کێشە سەرەکیانەی هەرێمی کوردستان بەدەستیەوە دەناڵێنێت، چەندین هاوڵاتی بەهۆی کوشتن لە ڕێگای چەکەوە ساڵانە دەبنە قوربانی، ژنانیش پشکی سەرەکیان لەم دیاردەیە بەردەکەوێت، کە ساڵەنە چەندین ژن بەهۆی چەکەوە دەکوژرێن.