هه‌ڵه‌بجه، ٢٢٨٨ کەیس لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیس تۆمارکراوە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌لایه‌ن مقدم به‌رزان عوسمان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاکە ئاماره‌كانی ساڵی ٢٠٢١ خرایەڕوو.

هەڵەبجە
بەپێی ئامارەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كۆی گشتی ئه‌و دۆسیانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه تۆمارکراوه ٢٢٨٨ دۆسیەیە، ١٠٣٨ دۆسیه له بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه، ٤٠٩ دۆسیه له بنكه‌ی پۆلیسی شه‌هید سه‌ركار، ٢٣٥ له بنكه‌ی پۆلیسی سیروان، ٤٠٠ له بنكه‌ی پۆلیسی سیروان، ١٢٠ له بیاره و له هه‌ریه‌ك له بنكه‌كانی ته‌وێڵه ٣٨ دۆسیه و ناحیه‌ی به‌مۆ ١٣ دۆسیه هەبوون.
له كۆی ٨٣ ماده‌ی گرنگ، ته‌نها ١٥ ماده هه‌بووه كه كوشتنی به ئه‌نقه‌ست بێت، چوار دۆسیه هه‌بووه كه سه‌رجه‌م تاوانباران ده‌سگیركراون و ڕاده‌ستی دادگا كراون.
هەر لە ئامارەکاندا هاتووە، ساڵی ٢٠٢١ دوو حاڵه‌تی خۆكوشتن له هه‌ڵه‌بجه تۆماركراوه، له ئه‌نجامی خراپ بەكارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ١٥ کەیس تۆمارکراوە.
بەهۆی ئەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی خێزانی بوونی نییه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ٨٧ كێشه‌ی خێزانی تۆماركراوه، ٧٦ په‌راوی توندوتیژی دژی ژنان تۆماركراوه، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاگیراون به به‌راورد به ساڵانی رابردوو زیادیكردووه، کە تا كۆتای ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەیان ٦٤٩ كه‌س بووه، به‌ڵام ساڵی ٢٠٢١ ژماره‌كه زیادیكردووه بۆ ٧١٥ كه‌س، كه ٣٩ كه‌س نه‌وجه‌وانن، ٢١ ژن، ٦٥٥ پیاو بوون.
ت.پ