تەژەئا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی کرد
لە ٢٥هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی، تەژەئا داوای ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ١٥ی شوبات رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا، تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی جۆری ئێف- ی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی و ئازادی جەستەیی کرد.
بەیاننامەکە ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە ڕێپێوانی گەملیک کە بۆ ساڵیادی پیلانگێڕییەکە دانرابوو، بەهۆی دوو بوومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، هەڵوەشێندرایەوەو تێیدا هاتووە:
"ئێمەی ژنان بۆ پێچانی برینەکانی گەلەکەمان هاوکاربووین و لە هەموو بوارەکاندا چوونە ناو بزووتنەوەکە، ئێمە جارێکی دیکە لە بوومەلەرزەکەدا بینیمان کە وەک ڕێبەری گەلی کورد ئۆجەلان کارێکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی لە تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کورددا ئەنجامی بدات و زۆرجاریش دەڵێت دەوڵەت و سیستمی هێزی پیاو لە چەقی قەیرانی کۆمەڵایەتیدان، بینیمان کە هەموو میکانیزمەکانی دەوڵەت لە جیاتی وەڵامدانەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە کاردەکات بۆ پاراستنی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە یەکیان گرتووە هەرچەندە بوومەلەرزەکە کارەساتێکی سروشتییە، بەڵام ئەم ئاستە وێرانکارییە سروشتی نییە".
"بە گۆشەگیری، کۆمەڵگە بەبێ هەناسە دەهێڵنەوە"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەهۆی ڕاستی شەڕەوە دەوڵەت لە ژێر داروپەردوو ماوەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگە بۆ فڕۆکەی جەنگی و بۆمباران و چەک و فیشەک و هێزی میلیشیایی چەتەکان بەکارهاتوون، ئەو پارە زیادەی کە لەسەر زەمینەی شەڕدا گیراوە، لەلایەن پایتەخت و دەسەڵاتەوە هاوبەش کراوە، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەرەڕای گرانیی شەڕەکە وتی"با لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆتایی بە شەڕ بهێنم"، ئۆجالان لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدا بەڕێوەدەچێت ئەم شتانە بوونەتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەت لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندا بمێنێتەوە، بە گۆشەگیریی کە ناوەندەکەی ئیمڕاڵییە گۆشەگیری لە سەرتاسەری کۆمەڵگەدا بڵاوبووەتەوە، دەیانەوێت کۆمەڵگە بەبێ هەناسە بهێڵنەوە.
"فەلسەفەکەی وەڵامەکەی دەبینێت"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە سایەی حکومەتی ئاکەپە - مەهەپەدا بەو هێزەی کە لە پشتیوانی نێودەوڵەتیەوە وەریگرتووە، گۆشەگیری بووەتە ڕژێم و هەوڵ دەدات کۆمەڵگە لەهەموو لایەکەوە بخاتە ژێر فشارەوە، گەورەترین بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرامبەر سیستمی ئەشکەنجەدا، دروستکردنی هیوا و باوەڕێکە کە بە پارادایمی دیموکراتی، ژینگەیی، ئازادیی ژنان بۆ جیهانێکی تر بۆ مرۆڤایەتی گونجاوە، عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ کۆمەڵگەدا دامەزراندووە و بە گۆشەگیریی لەسەری دەیانەوێت بە بوون و بیرکردنەوەکانییەوە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە نەکات بەڵام سەرەڕای ئەم شتانە، فەلسەفەی کۆمەڵایەتی عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵگەی کوردی لە سەرەتاوە وەڵامەکەی دەبینێت، لە هاودەنگی لەگەڵ ئەو بوومەلەرزەیەدا کە کۆمەڵگە چاوەڕێی دەوڵەت ناکات، لە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە رۆژهەڵاتەوە لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەوە سەری هەڵدا، خۆی دەرخستووە.
"ئێمە نیگەرانین لە تەندروستی ڕێبەرەکەمان"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەوان نیگەرانن لە دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایانگەیاند: "لەگەڵ قوڵبوونەوەی سیاسەتی گۆشەگیریی، هەموو کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان لە تورکیا هەن بێ چارەسەر ماونەتەوە، وەک تەڤگەری ژنانی ئازاد نیگەرانین لە تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیریی دژ بە مرۆڤایەتی کۆتایی پێبێت و پارێزەرانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت بە زووترین کات بتوانن پەیوەندی پێوەبکەن ، ئێمە جارێکی تر پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی ٢٥ەمیدایە شەرمەزار دەکەین بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت تێکۆشان لە هەموو بوارەکاندا پەرەی پێبدرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە مەرجی سەرکەوتنی ئەم سەردەمەی گەل و ژنان و گەنجان ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مەرجە و لەبەرامبەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالاندا، پێویستە ئازادییەکەی مسۆگەر بکرێت و بانگەوازی تێکۆشان کرا.