دادگای شەریفە محەمەدی بەبێ ئامادەبوونی خۆی بەڕێوەدەچێت

دانیشتنی دادگا لەسەر تۆمەتی شەریفە محەمەدی، چالاکی کرێکاری زیندانی لە زیندانی لاکان لە ڕەشت، بڕیارە سبەینێ بەبێ ئامادەبوونی ناوبراو بەڕێوە بچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

١٧ی کانونی یەکەم، هەڵمەتی بەرگریکردن لە شەریفە محەمەدی زیندانی سیاسی و چالاکوانی کرێکاری زیندانیکراو لە زیندانی لاکانی ڕەشت، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دادگاییکردنی ئەم چالاکوانە کرێکارییە بڵاوکردەوە، کە پێشتر بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم ، لە لقی دووی دادگای ئینقلاب بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی یەکێک لە دادوەرەکان هەڵوەشایەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە سبەی ١٩ی کانوونی یەکەم، دانێشتنی دادگای ناوبراو بەبێ ئامادەبوونی بەڕێوەبچێت.

 

به پێی ئەم ڕاپۆرته، سەرەڕای ڕای داواکاری نووسراوی پارێزەرانی دۆسیەکه و داوای شەریفه محەمەدی بۆ ئامادەبوونی لەم دادگایه ، ئەم داوایه له لایەن دادگاوه ڕەت کرایەوه. هەڵمەتی بەرگریکردن لە شەریفە محەمەدی، بەڕێوەچوونی ئەم دادگایەی بە بێ ئامادە بوونی شەریفە محەمەدی بە نادادپەروەرییەکی ئاشکرا لە ڕێوشوێنی ئەم دۆسیەیەدا ناساند.