بەهۆی تەقەی پاسداری ئێرانەوە ١٥٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی پێنجوێن سووتان
ئەمڕۆ بەهۆی تەقەی پاسدارانی ئێرانەوە، ١٥٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی لە شارەدیی گەرمک لە پێنجوێن سووتان.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١٦ی تەمموز، ئاگرێک لە کوێستانەکانی گوندی مڕان-ی سارەدێی گەرمك کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە ١٥٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان .
سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی تەقەی پاسدارانی ئێرانی بووە کە لە سنوری ئێرانەوە تەقەیان کردووە .