هەڵەبجە، خوێندکارانی بەشی یاسا گردبوونەوە
خوێندکارانی کۆلێژی یاسای زانکۆی هەڵەبجە گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و داوایانکرد لە بەرامبەر ساڵێک زیاتری خوێندنیاندا، ئاستی بڕوانامەکانیان بۆ بەرز بکرێتەوە.
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هەڵه‌بجه لە شاری هەڵەبجە، خوێندكارانی به‌شی یاسا گردبوونه‌وه و داوای بەرزکردنەوەی ئاستی بڕوانامەکانیان کرد.
بێلا سه‌ردار، خوێندكاری به‌شی یاسا له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نوژنها وتی: ئێمه وه‌ك خوێندكارانی به‌شی یاسا داوا ده‌كه‌ین بڕوانامه‌مان بكرێته دبلۆمی باڵا و له‌پای ساڵێك خوێندنی زیاتر، باسیشی له‌وه‌كرد له دوای ده‌رچوون پێویسته ته‌نها ساڵێك بخوێنن و ساڵێك وه‌ك پارێزه‌ر كاربكه‌ن تا بكرێنه پارێزه‌ری كارا.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەنووسیدا نوێنەری خوێندکاران به هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، هاوكار محمد، بەیاننامەی خوێندكارانی خوێنده‌وه و باسی له‌وه‌كرد پاش ئه‌وه‌ی ساڵێك خوێندن زیاد كراوه، واته له بری چوار ساڵ خوێندن بووه به پێنج ساڵ بەبێ هه‌بوونی هیچ ماف و ئیمتیازاتێك بۆ ئه‌و ساڵه خوێندنه، بۆیە به ڕەچاوکردنی دۆخی هاوڵاتیان و هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی، لیژنەیەک دروستدەکرێت بۆ بەدواداچوون بۆ سەرجەم بەشەکانی یاسا بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و داواکارییەکی چەند خاڵیش پێشکەشدەکرێت.
نوێنەری خوێندکاران وتیشی داوای گۆڕینی بڕوانامه له به‌كالۆریۆس بۆ دبلۆمی باڵا دەکەن لە پای ساڵێك خوێندنی زیاده و داوایەکی دیکەشیان ئەوەیە کە لەپاش دوو ساڵ خزمەتی پارێزەرایەتی، پلەی پارێزەر لە ڕاهێنەرەوە بکرێتە پارێزەری کارا.
له کۆتایی بەیاننامەکەشدا هاتووە كه خوێندكاران ناچار نه‌كرێن به زمانی عه‌ره‌بی بخوێنن، چونكه زمانی فەرمی هەرێمی کوردستان کوردییە.
خوێندکاران ماوەی ١٠ ڕۆژ دەدەنە حکومەت بۆ وەڵامدانەوەی داواکانیان.
ت.پ