هاوسەرگیری پێشوەختە بەرامبەر یەک ملیۆن تمەن

جێگری وەزیری داد ڕایگەیاند کە "بۆ یەک ملیۆن تمەن منداڵەکانیان هاوسەرگیری پێدەکەن".

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی میدیاکانی ئێران، وەزیری دادی ئێران لەبارەی هاوسەرگیری پێشوەختەوە ئاماژەی بەوەداوە: ئامارە فەرمییەکان تەنیا ئاماژە بە هاوسەرگیرییە تۆمارکراوەکان دەکەن و ڕێژەی ڕاستەقینەی هاوسەرگیری کچانی منداڵ زۆر زیاترە لە ڕێژە فەرمییەکان".

 

مەحمود عەباسی، یاریدەدەری زانکۆی شەهید بەهشتی لە تاران و جێگری وەزیری دادی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئاب لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، دوو هۆکاری سەرەکی هاوسەرگیری پێشوەختەی بە "هەژاری ڕۆشنبیری" و "هەژاری ئابووری" ناوبرد، هەروەها وتیشی بەهۆی "هەژاری ئابووری ڕەش" خێزانەکان منداڵەکانیان دەدەنە ژن تەنانەت لە بەرامبەر یەک ملیۆن تمەنیشدا بێت.

 

سکرتێری دەسەڵاتی نیشتمانی فیدراسیۆنی مافەکانی منداڵ ڕایگەیاند کە ئامارە فەرمییەکان تەنیا ئاماژە بە هاوسەرگیری تۆمارکراو دەکەن و وتیشی: هەندێک خێزان پێش تەمەنی ١٣ ساڵ بەبێ تۆمارکردنی فەرمی هاوسەرگیری بە کچەکانیان دەکەن و دوای ١٣ ساڵیش دەڵێن کە هاوسەرگیرییە شەرعییە، و دەچنە بەردەم دادگا تا دادگا بڕیار لە شەرعی بوونی هاوسەرگیرییەکە بدات.

 

ت.پ