هاوپەیمانی نادا: تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە بەڵکو پێکهاتەیەکی بنەڕەتییە لە پڕۆژەی جینۆساید

هاوپەیمانی نادا دووپاتیکردەوە کە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان لە کەرتی غەززە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی جینۆساید، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ پاراستنی ڕۆژنامەگەریی ئازاد و ڕووبەڕووبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٠ی ئاب، هێزەکانی ئیسرائیل چادرێکی ڕۆژنامەنووسانیان کردە ئامانج لە نزیک کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە شاری غەززە و بەهۆیەوە چەند کەسێکی پسپۆڕی ڕاگەیاندن کوژران و کەسانی دیکەش برینداربوون، لەنێویاندا ئەنەس شەریف، پەیامنێر هەبوو.

 

هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتی هەرێمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ڕۆژی ١٢ی ئاب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تاوانباری بەردەوامی بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنوسان لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کرد، کە دوایینیان چادرێک بوو کە چەندین ڕۆژنامەنوسی تێدابوو، لەنێویاندا ئەنەس شەریف، پەیامنێری کەناڵی جزیرە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە تاوانێکی نوێدا لە جینۆسایدی بەردەوامی غەززە، هێزەکانی ئیسرائیل ئەنەس شەریف، پەیامنێریان تیرۆر کرد، دوای ئەوەی بە ئەنقەست ڕۆژنامەنووسیان کردە ئامانج لەکاتێکدا ئەرکی نیشتمانی و ئەخلاقی و مرۆیی خۆی جێبەجێ دەکرد، ئەنەس شەریف تەنها پەیامنێرێکی هەواڵ نەبوو، شایەتحاڵێکی بوێر بوو بۆ یەکێک لە تاوانەکانی ئەو سەدەیە، لە ناو ناوەڕۆکی وێرانکاری و ئاگرەکاندا وەستابوو، بە چاوی گەلەکەی تۆمارکردنی ئەوەی کە بکوژەکە هەوڵی ئەوەی دەدات لە داروپەردووی شەهیدان و گەمارۆدان و برسێتیدا بینێژێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو پێکهاتەیەکی بنەڕەتییە لە پڕۆژەیەکی جینۆساید و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و دەستدرێژیکردنە سەر مافی زانستی مرۆڤایەتی، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە تا ئێستا ٢٣٨ ڕۆژنامەنووس لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی ڕووماڵکردنی تاوانە جینۆسایدەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کوژراون. ئەمەش بە یەکێک لە بەربڵاوترین هەڵمەتەکان دادەنرێت کە ڕۆژنامەگەری کردۆتە ئامانج لە مێژووی مۆدێرن، ئەمە دوو تاوانی جەنگە، زیادکراوە بۆ تۆماری داگیرکەری لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و وێرانکردنی نەخۆشخانەکان و ڕاگرتنی یارمەتییەکان.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ڕۆژنامەگەری پیشەیەکی بێلایەن نییە، بەڵکو خەندەقێکی پێشەوەیە لە شەڕی خۆڕاگریدا، گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بکوژ و هاوکارەکە، ئەنەس شەریف و هەموو شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد بەرجەستەیان کرد کە کامێرا چەکێکە لە دەستی گەلانی ئازاد و پاسەوانی یادەوەری فەڵەستینی و نێودەوڵەتی و ڕێگری لە سڕینەوە، وشەی زیندوو بەهێزترە لە بێدەنگی کە بە زەبری هێز سەپێنراوە.

 

هاوپەیمانی نادا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو حکومەتەکانی لە ڕێگەی بێدەنگیی خۆیانەوە بە هاوبەشی بە بەرپرسیار زانی لە بەردەوامبوونی ئەم تاوانانە، داوا لە تەڤگەری ژنانە جیهانییەکان و تۆڕە ڕۆژنامەوانییە ئازادەکان دەکەین، کە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە بوارەکانی جینۆسایددا بکەنە پێویستییەکی سیاسی و ئەخلاقی و مرۆییە، داوا لە هەموو هێزەکانی ڕزگاریخواز دەکەین ڕووبەڕووی ئەو هاوبەشییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە ببنەوە کە لە بەرامبەر کوشتنی ڕاستییەکان بێدەنگن، هەروەک چۆن لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیی گەلی فەڵەستین بێدەنگن.