"لەڕێگەی کۆمەڵەی ژنانەوە توندوتیژی و هاوسەرگیری منداڵان لە گوندەکەدا کەمیکردووە"

ئەمەل ئەبو عیسا، لە ڕێگەی ئەو کۆمەڵەیەی لە گوندی هاجەر عید-دیکی غەزە دامەزراوە، هەوڵدەدات کیشەکانی ژنان چارەسەر بکات و وتی: لە ڕێگەی پەروەردەوە ڕێژەی توندوتیژی کەمی کردووە و هاوسەرگیری منداڵانیش کەمی کردووە.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەزە- گوندی هاجەر عید-دیک، گوندێکی کشتوکاڵی سەر سنووری کەرتی غەزەیە، کە ڕووبەڕووی داگیرکاریی ئیسرائیل دەبێتەوە، ئەمەل ئەبو عیسا، ڕێکخەری پرۆژەی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و هۆشیاری شەنابێل کارێکی بۆ گوندنشینان دەستپێکرد کە لە چەندین خزمەتگوزاری وەک گەشت و تەندروستی و پەروەردە پێکدێت.

 

ئەمەل ئەبو عیسا کە ٢٥ ساڵ پێش ئێستا وەک ڕێکخەری پرۆژەی کۆمەڵەکە دەستی بە کارکردن کردووە، وتی: سەرەتا پێم وابوو دەچمە چەندین گوندی سنوورەکە و کار دەکەم، بەڵام گوندی هاجەر عید-دیک لە زەوی و گردی سەخت پێکهاتبوو دەبێت ٢٥ خولەک یان زیاتر بڕۆیت، منیش بەرپرسیارێتی ئەم گوندەم لە ئەستۆ گرت.

 

"پیاوانی گوندەکە داوای پەروەردەکردنی منداڵەکانیان دەکەن"

ئەمەل ئەبو عیسا وتی: کاتێک چووم بۆ گوندەکە، سەرەتا پیاوەکانم لەوێ بینی بە گشتی، ئەوان داوای پەروەردەی منداڵانیان کرد ئێمە تێچووەکەمان گرتە دەست و باخچەی ساوایانمان دروست کرد، بۆ پەروەردەکردنی ژنان و منداڵانی کچ هاوکاری گوندنشینان بووین و هەندێک جاریش متمانەیەک هەبوو، دوای باخچەی ساوایان دەستمان کرد بە قیرتاوکردنی ڕێگاکان منداڵەکان ئێستا دەتوانن سەلامەتتر بڕۆن بۆ قوتابخانە، هەروەها لە بواری تەندروستیشدا چەند هەوڵێکمان داوە.

 

لەچەندین بواردا پشتگیری ژنان دەکرێت

ئەمەل ئەبو عیسا ئاماژەی بەوەدا کە لەساڵی ٢٠٠٠ کۆمەڵەی خێرخوازیی ئەل-ئەمەلیان دامەزراندووەو وتی: ئەم کۆمەڵەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان خەڵک و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و پشتگیریکردنی پڕۆژەی میکرۆ بۆ خێزانەکان دامەزرا.

 

"بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دارایی هەوڵێکی زۆر دەدەین"

ئەمەل ئەبو عیسا ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لەگوندەکان بەگشتی کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری دەکەن و وتی: پێویستە لەم بوارەدا پشتگیری ژنان بکرێت، کۆمەڵەکە هەموو ڕۆژێک دەرگاکانی بەڕووی سەدان ژندا دەکاتەوە و هەوڵ دەدات چارەسەری کێشەکانیان بدۆزێتەوە، بەڵام یەکێک لەو کێشانەی ڕووبەڕووی دەبینەوە کێشەی داراییە ئێمە لەم بوارەدا زۆر هەوڵ دەدەین.

 

"لە ڕێگەی پەروەردەوە توندوتیژی کەمکرایەوە"

ئەمەل ئەبو عیسا ئاماژەی بەوەکرد کەدەیانەوێت پشتیوانی لەپەروەردەی منداڵانی کچی گوندەکە بکەن و هەوڵ دەدەن لەو بارەیەوە هۆشداری بدەن و وتی: ئێمە کۆتاییمان بەوازهێنان لە خوێندن  هێناوەو ڕێژەی توندوتیژی و هاوسەرگیری منداڵان زۆر کەمیکردووە، ئەمانە هەندێک لەو کێشانەن کە ئێمە تێیدا سەرکەوتووین.

 

ئەمەل ئەبو عیسا، وتیشی: ئەو گوندە بە نزیکەیی بەهۆی داگیرکاریی ئیسرائیلەوە وێران بووە و کۆمەڵەکەش زیانی بەرکەوتووە، بەڵام لە دژی عەقڵییەتی پیاوسالاری بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.