ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بانگەوازی کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەکات

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بە لێدوانێکی نووسراو نەورۆزی لە هەموو گەلی کورد پیرۆز کرد و داوای لە ژنان کرد بە ڕۆحی تێکۆشان بچنە ئەو ناوچانەی ئاهەنگی نەورۆزیان تیدا دەکرێت.

قامیشلۆ

 

بە ڕۆحی تێکۆشانی ئازادی ژن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکرێت، بەم بۆنەیەوە ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لێدوانێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد، هەروەها داوای لە هەموو ژنان و خەڵکی ئازاد کرد، بچنە مەیدانەکان و ئاگری نەورۆز بکەنەوە.

 

لێدوانەکە بەو شێوەیەیە:

ئێمە جەژنی نەورۆز لە سەرەتادا لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، کە بەرخۆدانی مێژوویی لە زیندانی ئیمراڵی بەڕێوەدەبات، دووبارە جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازان کە لە هەموو مەیدانەکانی بەرخۆدان دژی زوڵم و ستەمی زوحاکی هاوچەرخ تێدەکۆشن، لە هەموو ژنانی تێکۆشەر لە ناوچەکانی بەرخۆدان و لە شەڕڤانانی ئازادی پیرۆز دەکەین، بە ڕۆحی بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان، زەکیە ئەلکان، ڕاهشان، ڕۆناهی و بێریڤان، سەما یوجە کە بە بەرخۆدان و ئاگری لاشەیان ئاگری نەورۆزیان کردەوە، سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ئازادی ژنان، بە دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆز ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین و داگیرکاری تێکدەشکێنین" هەمیشە شوێنکەوتووی خەبات دەبین.

 

سەرەڕای هەموو ئازار و برینەکانی گەلی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکە ئەمڕۆ بە واتای ئاگری نەورۆز پێکەوە دەژین، نەورۆز ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەرینە هەروەها ڕۆژی سەرکەوتن و ڕزگارکردنی گەلانە، بە ئیرادەی ئازادی کە گەلەکەمان لە ڕۆژگاری خۆیدا دەژین، ئێمە باش ئاگاداری بەهاکانی نەورۆزین لە تێکۆشانەکەماندا، بە پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک بە فکر و هزری ڕێبەر ئاپۆ، ئەندازیاری ئازادی و خاوەنی ئەفسانەی "ژن، ژیان، ئازادی" بووە خاوەنی میراسێکی مێژوویی، بەم ڕۆح و ئیرادەیە لە ڕۆژی نەورۆزدا دەبینە خاوەن ئەرک و بەرپرسیارێتیی لە بەرامبەر ئازادی ڕێبەرایەتی کە گۆشەگیرییەکی توندی لەسەر جێبەجێ دەکرێت، با تێکۆشانمان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی فیزیکی ڕێبەرایەتی سەرکەوتنی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" زیاتر بکەین.

 

بەم ڕۆحەوە داوا لە هەموو ژنان و خەڵکی ئازاد دەکەین بچنە ناو مەیدانەکان و ئاگری نەورۆز بکەنەوە.