٧ نیشانەی دەرخەر بۆ نەخۆشی شەکرە

لە لایەن پسپۆڕان و پزیشکانەوە ٧ نیشانە دەستنیشانکراون، کاتێک کەسەکان هەستی پێدەکەن کە ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی شەکرە بووبێتن.

ناوەندی هەواڵ

 

نەخۆشی شەکرە ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی کە کاریگەرییان لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنانی شەکری خوێن "گلوکۆز"ی جەستە هەیە، ئەمەش سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە بۆ ئەو خانانەی کە ماسولکە و شانەکان پێکدەهێنن، هەروەها سەرچاوەی سەرەکی وزەیە بۆ مێشک.

 

٧ نیشانە لەلایەن پزیشکان و پسپۆڕانەوە دەستنیشانکراون بۆ هەستکردن بە تووشبوون بەو نەخۆشییە درێژخایەنە.

 

نیشانەکان بریتیین لە"

١.ژانە سەر

٢.برسی بوون

٣.تینووبوون

٤.وشکی پێست

٥.کێشەی بینین

٦.ئازاری گەدە

٧.زوو میزکردن