ناڕەزایەتی چالاکوانانی مافی لەباربردنی منداڵ لەبەردەم شارەوانی لۆس ئەنجلۆس
دوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای لەباربردنی منداڵ، چالاکوانانی مافی لەباربردنی منداڵ بە بانگکردنی ئەندامانی شارەوانی لۆس ئەنجلۆس ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا.
ناوەندی هەواڵ
چالاکوانانی مافی لەباربردنی منداڵ لەبەردەم شارەوانی لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یاسایی لەباربردنی منداڵ و پێشێلکرردنی مافەکانی مرۆڤ گردبوونەوە و پلیکانەکانی شارەوانییەکەیان ڕەنگ سوور کرد.
ڕۆژی هەینی، ٢٣ی حوزەیران بە بڕیاری دادگای باڵای ئەمەریکا، بڕیاری ڕۆی ڤی واید، کە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ مافی لەباربردنی منداڵی لەلایەن ژنانەوە ئەرێ کردبوو، هەڵوەشاندەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەمریکای لێکەوتەوە و داوای ئازادی و مافی جەستەیی ژنانیان کرد.
لەباربردنی منداڵ یەکێکە لە پرسە مشتومڕاوییەکانی ئەمریکا، بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی ٢٠٢١، ٥٩٪ی گەورەکانی ئەمریکا پێیان وایە لەباربردنی منداڵ دەبێت یاسایی بێت.