گوڵستان عەلی: ڕووخانی ڕژێم سەرەتایەکی نوێیەو ڕەتکردنەوەی دەوڵەتی تاکلایەنەیە

ڕووخانی ڕژێمی سووریا دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بوو، بەڵام بەردەوامبوونی ڕێبازی تاکلایەنە و تێوەگلانی پێکهاتەکان هەڕەشە لە داهاتووی وڵات دەکات و ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ چارەسەری سیاسی و مسۆگەرکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتەکان.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ- لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا و پێکهێنانی حکومەتی کاتییەوە، سووریا قۆناغێکی ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیوە کە بە ناسەقامگیری سیاسی و ئاسایشی تایبەتمەندە، سەرەڕای بەڵێنی دووبارەی چاکسازی و هاوسەنگکردنەوەی دەسەڵات لەسەر زەوی، بەڵام ئەمانە بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ نەکراون.

 

گوڵستان عەلی، هاوسەرۆکی بەڕیوەبەرایەتی  پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دوای یەک ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی سووریا و دەستبەکاربوونی حکومەتی کاتی لە دیمەشق، دۆخی سیاسی سووریای هەڵسەنگاند.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووخانی ڕژێمی سووریا لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ڕووداوێکی مێژوویی بووە بۆ گەلی سووریا، خەباتی ١٤ ساڵەی سورییەکان لە کۆچکردن، پەناگە و داگیرکردنی خاکەکانی سووریا، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی دیسپۆتی بوو کە بۆ دەیان ساڵ حوکمڕانی وڵاتەکەی کرد.

 

لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا، کە زیاتر لە ٥٠ ساڵە ئیرادەی گەلی سووریا ڕەتکراوەتەوە،هەروەها ڕووخانی ڕژێمەکە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە لە مێژووی سووریادا، گەلی سووریا بە خۆشی و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی ئەو ڕژێمەیان بە بەدیهێنانی خەون و خواستە چاوەڕوانکراوەکانی لە پێنوسدا، ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکومەتی کاتی سووریا هیواکانی سووریای تێکشکاند، کە داواکاری بنەڕەتی ئەوان دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتییتییە کە دان بە هەموو پێکهاتەکانیدا بنێت، بەگوێرەی سروشتی هەمەچەشن و فرەلایەنەی سووریا.

 

گوڵستان عەلی ڕوونی کردەوە کە کۆنگرەی نیشتمانی کە لەلایەن حکومەتی کاتییەوە ڕێکخرابوو، هەموو پێکهاتەکانی سووریای لەخۆ نەگرتبوو، گەل هیوای گۆڕانکاری لە سیاسەتە پێشنیار کراوەکاندا هەبووە، وتی: گرتنەبەری ڕێبازێکی تاکلایەنە لە سەرەتای کارەکانی حکومەتی کاتیەوە، وەدەرنانی پێکهاتەکانی سووریا، دۆخێکی بێمتمانەیی و بێ هیوای لەنێو چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا دروستکردووە، ئەزموونی دەوڵەتی تاک پارت چیتر قبوڵکراو نییە و نابێت دووبارە بکرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵیادی ڕووخانی ڕژێم لە کاتێکدا گەیشت کە ئەمساڵ شایەتی ئاڵەنگاری و هێرشی بەرچاو بوو بۆ سەر چەندین ناوچەی سووریا، لەوانە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە پێشێلکارییەکان لە ڕەققە، تەبقا و دیرحافر تۆمارکراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی دراوسێ، بە پلەی یەکەم تورکیا، ڕۆڵیان لەم پێشێلکاریانەدا هەبووە، هەروەها ڕاگەیاندنی حکومەتی کاتی سووریا لەگەڵ پراکتیزە نەرێنییەکاندا بووە، بەو پێیەی گروپەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی چەندین کوشتن و پێشێلکارییان ئەنجامداوە.

 

"رێککەوتنی ١٠ی ئادار دەرفەتێکە بۆ چارەسەری سیاسی"

گوڵستان عەلی ڕوونیشیکردەوە، ئەو بڕگە ئەرێنییانەی لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات "قەسەدە"دا هاتووە، ئەگەر بە کردەیی جێبەجێ بکرێن، دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ١٤ ساڵەی سووریا، خۆبەڕێوەبەری هەوڵدەدات بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ڕێککەوتنەکە کە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمەلایەنە بۆ قەیرانی سووریا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە وڵاتەکە بەرەو یەکلاییکردنەوەی سیاسی هەنگاو بنێت، هۆشداریدا لەوەی بەردەوامی ڕێبازی تاکلایەنە، ڕەتکردنەوەی داننانە بە مافەکانی هەموو گروپەکان و ڕەتکردنەوەی گۆڕانکاری دەستوری سووریایە، کە بەرەو پێشێلکاری زیاتری دەبات.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە سوەیدا و لە کەناراوەکانی سووریا ئەنجامدراون، لە ئەنجامی نەبوونی ڕێکخراوی هزری و سستی ڕۆڵی ژنان و گەنجان بووە لە بەرگریکردن لە خۆیان، کە ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی جیهادییەکانی هەتەشە بۆ ئەو ناوچانە کرد، هەروەها لە ئەنجامدانی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژنان و منداڵانی لێکەوتەوە، گەلی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێم، ئاواتەخوازی چارەسەری سیاسی بوون کە مسۆگەری ژیانێکی ئارام و بونیادنانی سووریایەکی نوێیان بۆ بکات، دوور لە دووبارەبوونەوەی ئەو شێوازە کارەساتانە.

 

گوڵستان عەلی دووپاتیکردەوە کە ئەو کۆبوونەوانەی لە نێوان خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی کاتی سووریا ئەنجامدراون هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی، لەگەڵ ئەوەشدا دۆزی گەلی سووریا و خواستەکانیان بە توندی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا ئامادەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە بوونەتەوە، لەنێویاندا شەڕی داعش، کە نوێنەرایەتی گەورەترین هەڕەشەی جیهانی بوو بۆ سەر ڕژێمەکانی ئێستا، داعش پاڵپشتی ڕاستەوخۆی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە وەرگرت، تا ئەمڕۆش هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچانە نەوەستاون، بەڵام خۆبەڕێوەبەری سەرەڕای هەلومەرجی سەخت توانی ناوچەکە بپارێزێت و پێکهاتەکە بەهێزتر بکات، ئەو قوربانیدانانەی دانیشتووانیان داویانە گەورە بوون و ڕۆحی قوربانیدانیا. تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

 

جەختی لەوە کردەوە، ئەو ئازارانەی کە دروز و عەلەوییەکان و پێش ئەوان ئێزدییەکان بەرگەیان گرتووە، جەخت لەسەر گرنگی ڕێکخستنی کۆمەڵگەکان دەکاتەوە بۆ پاراستنییان لە هەوڵەکانی وەدەرنان و پەراوێزخستن، پشتبەستن بە حکومەتە تاکڕەوەکان کە هەوڵی سەپاندنی یەک ناسنامە و زمان دەدەن، ئەمەش ئیتر بژاردەیەکی قبوڵکراو نییە.

 

ڕوونیکردەوە، کە پێگەی ژنان لە پێگەی کۆمەڵگە جیاناکرێتەوە، هەروەها کۆنگرەیی نیشتمانی و دەستور کە ڕاگەیەندرا سەرەتای پەراوێزخستنی ڕۆڵی ژنان و پێشێلکردنی مافەکانیان بوو، وتی: نوێنەرایەتی ژنان سنووردارە و بوونی یەک ژن لەنێو سەدان پیاودا ڕەنگدانەوەی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو ژنان نییە لە سووریا، ناناوەندی و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان بناغەی بونیادنانی سووریایەکی نوێ و دیموکراتیکییە.

 

گوڵستان عەلی ڕەخنەی لەو ڕژێمە پاوانخوازانە گرت کە نەیانتوانی دان بە مافەکانی ژناندا بنێن، لەبری ئەوە مافی ژنانیان بەخشی بە پیاوان، وەک ئەوەی سیاسەت تاکە شوێنی پیاوان بێت، وتی: ژنان لە پێشەنگی شۆڕشدا بوون، ئاڵاکەیان بە ناوی خۆیانەوە بەرزکردەوە و بوونە ئاماژەی ئەو شۆڕشە، هەزاران ژنی شەهید گیانیان بەخت کرد، ژنانیش بەردەوامن لە وەستان لە بەرەکانی پێشەوە بۆ بەرگریکردن لە کۆمەڵگە، چەک هەڵدەگرن بۆ مافەکانیان، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو دەسەڵاتە ڕەهایەی پیاوانە کە دەیان ساڵە سەپێندراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی ئەمڕۆ هاوبەشی سەرەکین لە بڕیاردان، ٥٠٪ی پێگەی بڕیاردانیان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داگیرکردووە، هەروەها ژنان لە بوارەکانی دیپلۆماسی و سیاسەتدا پێشڕەوی دەکەن و یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" نوێنەرایەتی هەموو ژنان دەکەن لە بواری سەربازیدا، وتی: ئەوەی لە ماوەی ١٤ ساڵی شۆڕشدا بەدەست هاتووە بووەتە بەشێک لە مێژووی ژنان، خەباتیش بەردەوام دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی چەسپاندنی هەمیشەیی مافەکانی ژنان.

 

ڕوونی کردەوە، حکومەتی کاتی پڕۆژەی دیموکراتیک قبوڵ ناکات، هەرچەندە دیموکراتیکی وەک بژاردەیەکی بنەڕەتیە لە هەموو وڵاتاندا دەخرێتەڕوو، هەروەها ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر پێویستی پێیەتی، پەیوەندیی ڕژێمەکان بە پاوانخوازییەوە وا دەکات دیموکراتیک لە ژێر سیستەمێکی ناوەندگەرایی و یەک پارتدا پێشڕەوی ناکات، حکومەتی کاتی سووریاش هاوشێوەی ڕژێمە تاکڕەوەکانی دیکە پڕۆژەی دیموکراتیکی ڕەتدەکاتەوە و خۆی بە سیستمی ناوەندگەراییەوە دەبەستێت.

 

گوڵستان عەلی سەرنجی بۆ ئەو ڕاستییە ڕاکێشا کە حکومەتی کاتی هێشتا نەیتوانیوە دەسەڵاتی فەرمی و ڕۆڵێکی کاریگەر لە بڕیاردان بەدەستبهێنێت، وتی: ژمارەیەک وڵات بەپێی بەرژەوەندییەکانییان پشتیوانی لێدەکەن، کە ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار، حکومەتی تورکیا ڕۆڵی هەیە لەم دواکەوتنەدا، بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە ڕەنگدانەوەی داواکارییەکانی گەلی سووریایە و ئەگەر جێبەجێبکرێن قەیرانی سووریا کۆتایی دێت، بەڵام هەندێک وڵات ئەو ڕێککەوتنە بە هەنگاوێکی ئەرێنی نابینن و ڕێگری لێ دەکەن، نەبوونی دیموکراتیک پاوانخوازی بەردەوام دەکات و ڕێگری لە کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا دەکات.

 

سەبارەت بە داواکاری زۆرێک لە ناوچەکانی سووریا بۆ جێبەجێکردنی نموونەی خۆبەڕێوەبەری، گوڵستان عەلی وتی: گرتنەبەری سیستەمێکی ناناوەندی ڕێگا خۆش دەکات بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەهێزکردنی گەنجان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان و مافەکانی پێکهاتەکانیان و بە شێوەیەکی کاریگەر ڕۆڵی ژنان لە بڕیاردان و پێگەی سیاسی بەرزدەکاتەوە، سیستەمی ناوەندگەرایی، گروپ و گەل و ژنان و گەنجانی جیاواز لە مافەکانیان داگیر دەکات، کە ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە پێکهاتەی دەوڵەتدا هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، جیاکردنەوەی لقەکانی حکومەت لە ئایین ئێستا زۆر گرنگە، بەو پێیەی گفتوگۆی سیاسی تاکە ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووریا، هەروەها سەربەخۆیی دەسەڵاتەکانی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکردن مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ کە لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراتیک دامەزراوە، وتی: سووریای داهاتوو دەبێت لەسەر قبوڵکردنی هەموو پێکهاتەکانی بێت، لەگەڵ ئایین و زمان و کولتوورەکانیان دامەزرابێت، بەبێ ئەوەی یەک ناسنامە بەسەر هەموو کەسێکدا بسەپێنێت.

 

لە کۆتاییدا گوڵستان عەلی، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خۆبەڕێوبەری جەختی لەوە کردەوە، کە هەموو ژنان مافی بەشداریکردنیان هەیە لە بڕیاردانی سیاسی و پشکی دادپەروەرانەییان لە نوێنەرایەتی وەربگرن، ژنان یەکسانن و هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە، هەروەها دەبێت مافەکانی ژنان لە هەموو شوێنێک دەستەبەر بکرێن، ئەرکی هەمووانە پشتگیری بەشداری ژنان بکەن لە بوارە جیاوازەکاندا، وتی: سەدەی ٢١ شایەتی پەرەسەندنی چالاکییەکانی ژنان بووە، خۆبەڕێوەبەری لە ڕێگەی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادارەوە هەوڵدەدات کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکات و دەستوور بە شێوەیەک هەموار بکاتەوە کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دەستەبەر بکات.