گۆڤاری ژن بە ناونیشانی "دەستبەرداری مافەکانمان نابین" بەرگی نوێی بڵاوکردەوە
ژمارەی ٧١ی گۆڤاری ژن بەناونیشانی "دەستبەرداری مافەکانمان نابین" بڵاوکرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
گۆڤاری ژنان، کە هەموو یەکشەممەیەک ژمارەی نوێی بڵاودەکاتەوە، ژمارە ٧١ی ئەم هەفتەیەی بە ناونیشانی "دەستبەرداری مافەکانمان نابین" بۆ خوێنەرانی دەرچوو، لەم ژمارەیەدا گۆڤارەکە تیشکی خستە سەر هێرشی جەنگی بۆ سەر ژیان و جەستە و هەموو بوارەکانی تری ژنان.
بابەتەکانی لەم ژمارەیەدا هاتووە بەم شێوەیەن:
ناتوانن ڕەوتی ژیان و گۆڕان ڕابگرن - ئۆیا ئاچان
لە بەرامبەر توندوتیژی سیستماتیک، عەقڵیەتی پیاوسالاری "ژن، ژیان، ئازادی"- گوڵدەرن ڤارلی
پەیماننامەیەک لە شێوەی "ژن، ژیان، ئازادی" - ئەلیف تیرەنچ ئیپەک
سەرچاوەی ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ - چیگدەم گۆکسۆی
هەندێک کات دەستکەوتی ژنان سنووردارە – دیرەن جەڤاهیشەن
قەڵغانی پیاوی دەوڵەت و دادپەروەری: تاوانەکانی دژی ژنان و نایەکسانی - بێریتان کالبیشەن