پاریسا ئازادا، چالاکوانی ئەفغانی ئازاد کرا

پاریسا ئازادا، خۆپیشاندەر و ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئەفغانستان بۆ دادپەروەری و ئازادی، دوای ٤١ ڕۆژ لە زیندانیکردنی لەلایەن تاڵیبان، ئازادکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

تامینا زریاب بیریانی، چالاکوانی مافەکانی ژنان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەم لە هەژماری ئێکس ڕایگەیاند پاریسا ئازادا، خۆپیشاندەر و ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئەفغانستان بۆ دادپەروەری و ئازادی، لە زیندانی تاڵیبان ئازادکراوە.

 

لە ١٤ی تشرینی دووەم، دەزگای هەواڵگری تاڵیبان باریسا ئازادای لە ناوچەی دەشتی بارشی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لەکاتی چوون بۆ چاپخانەیەکدا دەستگیر کرد و گواستییەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 

پێشتر تاڵیبان جولیا پارسی و نادا بارانی، چالاکوانانی مافەکانی ژنانی دوای سێ مانگ لە دەستگیرکردن ئازاد کرد.

 

هەروەها مەنیجە سدیقی، ئەندامی تەڤگەری خۆپیشاندەرانی ژنانی ئەفغانی لە کابوڵ کە لە ٩ی تشرینی یەکەم لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکرا، هێشتا لە زینداندایە.