دۆسیەی ٦ ڕۆژنامەنووسی ژن دواخرا

دانیشتنی دووەمی ئەو ٦ ژنە ڕۆژنامەنووسەی کە بەهۆی چالاکییە پاڵپشتییەکانیان بۆ کارمەندانی چاپەمەنی ئازاد لە دادگاییکردندان، دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس لە ناوچەی کادیکۆی ئەستەنبوڵ بۆ شەرمەزارکردنی ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد گردبوونەوە و لەلایەن پۆلیسەوە لێیان درا و دەستگیر کران، بڕیار بوو ئەمڕۆ  دانیشتنی دووەمی دۆسیەکەیان بەڕێوە بچێت، بەڵام بۆ ١٨ی حوزەیران دواخرا.

 

دانیشتنی دۆسیەی ڕۆژنامەنووسان سەرپیل ئونال، یادگار ئایگون، پینار گەیب، ئایلەم نازلیەر، زەینەب کوڕەی و ئەسرا سۆیبەر بە بیانووی "بەزاندنی یاسای خۆپیشاندان و کۆبوونەوە لە دادگای تاوانەکانی ٢٢ی بەرایی ئیستەنبوڵ لە دادگای ئەنادۆڵ کرایەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بڕیاری ئازاد کردنیان بۆ دەدەچوو، بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد. لە دانیشتنەکەدا پارێزەر دەڤریم ئاڤچی ئۆزکورت و ئێزگی کۆسە ئامادەبوون.

 

دادگا بۆ پەڕاوی بەرگریکردن لە ئەسرا سۆیبەر کە لە دانیشتنی یەکەمدا وەرنەگیرابوو، بڕیاریاندا چاوەڕێی وەڵامدانەوەی ئەو فەرمانە نووسراوە بکەن کە بۆ دادگای تاوانەکانی ٣٤ی پلە یەک لە ئەنتاڵیا نێردراوە و دانیشتنەکەشی بۆ ١٨ی حوزەیران دواخست.