بەهۆی باران بارین و لافاو ٤٢ کەس لە کینیا گیانیان لەدەستدا

بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو کەبووە هۆی داڕمانی بەنداوێک ٤٢ کەس لە کینیا گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرپرسی پۆلیسی شاری نایڤاشا لە کینیا ڕایگەیاند، بەهۆی باران بارین و لافاوی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی نیسان، بەنداوێک لە گوندی کامشیری نزیک لە شارەکە کەدەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کینیا داڕما.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  بەهۆی ڕووداوەکەوە ٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

جێگای ئاناژەیە، لە ئێستادا لە شاری نیاڤاشا ئاو چووەتە ناو ژمارەیەکى زۆر لە ماڵان و ڕێگایەکی سەرەکیش داخراوە.