بە بیانووی جۆراوجۆر تەحریر شام ئۆپەراسیۆنی کوشتن دژی ژنان ئەنجام دەدات

لە زیادبوونی نائارامکەری لەسێدارەدانەکانی دەرەوەی دادوەری، تەحریر شام بەردەوام کوشتن لە دژی ژنان ئەنجام دەدات بە بیانووی جۆراوجۆر، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەبێ ڕێکاری دادوەری ئەنجام دەدرێن.

سەلام عومەر

 

ئیدلب- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکانی ئیدلب، ژنانی تۆمەتبار لە زیندانە نهێنییەکاندا ڕاگیراون، لەوێدا دادگاییکردنی خێرا و نادادپەروەرانەیان بۆ دەکرێت و زۆرجاریش دوای دانیشتنی کورت سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت بەبێ ئەوەی مافی بەرگریکردنیان هەبێت.

 

"ئێستاش لە ترسی بەردەوامدا دەژین"

سوعاد غەریبی تەمەن ٣٨ ساڵ، خوشکەکەی بە تۆمەتی “زینا” لەلایەن تەحریر شامەوە کوژرا، سەرەڕای بێتاوانییەکەی، دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆیەوە دەستگیرکرا بە شێوەیەک کە بە "بەربەری" پێناسەی دەکات، وتی: تەنانەت ناتوانین قسە بکەین، خوشکەکەم بووە قوربانی تۆمەتی درۆ و شایەتحاڵی نادروست، و دوای چەند ڕۆژێک لەسەر "درۆی بێ بنەما" لەسێدارەدرا، ئەمەش دوای ئەوە بوو کە ڕەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە چەتەکانی تەحریر شام بکات، کە ئەو تۆمەتە تەنها بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەڵبەستووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانەکەی نەیانتوانیوە هیچ کارێک بکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی کەسی بەرپرس لە دۆسیەکەی ڕەتیکردەوە پارێزەرێک بەکرێ بگرێت بۆ بەرگریکردن لێی یان تەنانەت سەردانیکردنی، هەروەها هەر ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم دادگاییکردنانە دەتوانێت هەمان چارەنووسی لێبکەوێتەوە، زۆربەی ئەو چەواشەکارییەی کە بەسەر خێزانەکەیدا هاتووە، لە ژێر ڕۆشنایی بۆچوونی خەڵکدایە.

 

ڕەوعە ناسیف تەمەن ٤٥ ساڵ ساتەکانی دەستگیرکردنی کچەکەی بەبیر دێنێتەوە، کە بە تۆمەتی "کارکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنە بیانییەکاندا" کوژراوە وتی: کچەکەم دڵسۆز بوو و ژیانێکی بێدەنگ بوو هەرگیز تێنەگەیشتم چۆن دەکرا بە شتێکی لەم شێوەیە تۆمەتبار بکرێت لە نیوەی شەودا بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەرگا بە توندی کرایەوە، هیچمان لەبارەیەوە نەبیست تا هەواڵی لەسێدارەدانیمان بۆ هات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئازاری دەدات، نەتوانینی بینینی تەرمی کچەکەیەتی، کە بەخێرایی بەخاک سپێردرا، دوای ئەوەی چەتەکان ڕەتیانکردەوە پرسەیەکی شایستەی بۆ ئەنجامبدەن، بەبیانووی "پێگەی سیاسی"یەوە.

 

رەوعە ناسیف دوای لەدەستدانی کچەکەی تووشی شۆکێکی دەروونی گەورە دەبێت، بەڵام هەست بە ترس دەکات بۆ منداڵەکانی دیکەی، کە لەئەنجامی ئەو دۆخە تیرۆر و ترسەی بەسەریاندا هات، لە دۆخێکی دەروونی و جەستەیی لەڕادەبەدەر سەختدا دەژین، تاکە خەتای ئەوان کاری باوکیانە وەک ئەفسەرێک بۆ حکومەتی شام.

 

بەپێی ئەو چالاکوانانەی بۆ دەزگاکەمان قسەیان کرد: ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ژنان دەکرێت لە "سوکایەتیکردن بە خودا"ەوە دەست پێدەکات، کە تۆمەتێکی جدییە لەژێر حوکمڕانی توندی ئایینیدا، تا کارکردن لەگەڵ حکومەتی شام یان زلهێزە بیانییەکان، تا دەگاتە تۆمەتی “ زینا” کە بە تاوانێک دادەنرێت کە بەپێی لێکدانەوەی ئەوان بۆ شەریعەت بە توندی سزا دەدرێت.

 

حاڵەتەکانی کوشتن بۆ ترساندنی کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێت

سەرەڕای نەبوونی بەڵگەی ڕوون بۆ سەلماندنی ڕەوایەتی ئەو تۆمەتانە، لەسێدارەدانەکان بە ئاشکرا یان بە نهێنی بەردەوامە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی زیادبوونی بەکارهێنانی توندوتیژییە بۆ ترساندن و کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە.

 

ڕولا حاج ئەحمەد، چالاکوانی مافی مرۆڤ ئەوەی ڕوودەدات بە هیچی تر نازانێت جگە لە ئیستغلالکردنی دەسەڵاتی ئایینی بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی ڕەها بەسەر کۆمەڵگەدا، بەتایبەتی کە چەتەکان باوەڕیان بە پرەنسیپەکانی دادپەروەری نییە، و ئەوەی دەیکەن بۆ ئەوەیە هەموو کۆمەڵگە بترسێنن.

 

ئاماژەت بەوەشکرد، ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەم ململانێیانەدا، بەو پێیەی وەک ئامڕازێک بۆ چەسپاندنی دەسەڵات بە سەپاندنی سنووردارکردنی توند و تۆمەتی ئامادەکراو سەیر دەکرێن، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو سنووردارکردن و ستەمانەی کە چەتەکان بەرامبەر بە دانیشتووان و ژنان بەتایبەتی دەیکەن، هەربۆیە ژنان پێویستییان بە دابینکردنی پەناگەیەکی پارێزراو هەیە بۆ ڕووبەڕووی ئەم تۆمەتانە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتەکە گەورەترە لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، بەو پێیەی بابەتی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتییە بەسەر کۆمەڵگەدا بە ترساندنی ژنان و گۆڕینی بۆ قوربانی هەمیشەیی توندوتیژی چەکداری و چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتی.