ژنانی کورد لە ئەڵمانیا سەدان نامەیان بۆ سی پی تی نارد

ژنانی کورد لە ئەڵمانیا، ئەو نامانەیان بۆ سی پی تی نارد، کە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمرالی ئامادەیان کردبوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ژنانی ڕۆزەرین لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، بەشداری هەڵمەتی "نامە بۆ سی پی تی"یان کرد، کە لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا-یەژەکە-ئێ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە.

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ٤٥٠ نامە بۆ لیژنەی پێشگرتن لە ئەشکەنجە-سی پی تی نێردراوە و لە ناوەڕۆکی نامەکەدا سیستەمی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمرالی ئیدانە کراوە و داوا لە سی پی تی دەکرێت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.

 

نوێنەرانی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆزەرین ٤٥٠ نامەیان بردە پۆستەخانە و ڕەوانەی سی پی تییان کرد، هەروەها ژنان داواشیان کرد، هەموو ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان سەفەربەر ببن.

 

هەڵمەتەکە لە سەرانسەری ئەڵمانیا بەردەوامە.