ئیڤان فایەق: بڕە پارەیەکی زۆر لە کامپی ئاوارەکاندا خەرج دەکرێت

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئاماژە بەوەدەکات خەرجی ئاوارەکانی عێراق کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر سندوقی ئاوەدانکردنەوە، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە خزمەتگوزاری کەم دەگات بە ناوچەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕاگەیاندووە، ئەگەر بڕیاری داخستنی کامپی ئاوارەکان بەدەست ئەو بوایە هەر ئەمڕۆ دایدەخست، هەروەها ئەو دۆسیەیە لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورە بووە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا.

 

داواشی لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد. هاوکاری بکەن لە چەماندنەوەی ئەو لاپەڕە ڕەشە و وتی: خەرجی ئاوارەکانی عێراق کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر سندوقی ئاوەدانکردنەوە، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە خزمەتگوزاری کەم دەگات بە ناوچەکان.

 

ئاماژەی بەوەشدا، کاروباری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تەنها پەیوەندی بە ئاوارەکانەوە نییە، بەڵکو چەندین کاروباری دیکەیان هەیە و بڕە پارەیەکی زۆر لە کامپی ئاوەرەکاندا خەرج دەکرێت.