ئێران، لە ٦ مانگدا ٢٠ هەزار و ٦٤٨ منداڵ هاوسەرگیریان پێکراوە

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا بەلایەنی کەمەوە ٢٠ هەزار و ٦٤٨ منداڵ هاوسەرگیریان پێکراوە و یەک هەزار و ٨٥ یشیان منداڵیان بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی ئاماری ئێران ڕاپۆرتێکی لەسەر هاوسەرگیری منداڵان بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٠ هەزار و ٦٤٨ منداڵی کچی خوار تەمەن ١٥ ساڵ لە ئێران بە "نیکاح" هاوسەرگیریان پێکراوە و یەک هەزار و ٨٥یان منداڵیان هێناوەتە دنیاوە، ١٢ لەوانەی کە خوار تەمەنی ١٥ ساڵی هاوسەرگیریان کردووە، کوڕن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هەموو هاوسەرگیرییەکان تۆمار ناکرێن و لەوانەیە ژمارەی ئەو مندالانەی هاوسەرگیریان کردووە زیاتر بێت، ناوەندی ئاماری ئێران بڵاویکردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٥ منداڵی خوار تەمەن ١٥ ساڵ منداڵیان بووە.

 

دەزانرێت کە ڕژێمی ئێران وەک ڕاهێنانی جیاوازی متمانە لە پشتەوە هانی هاوسەرگیری منداڵان دەدات.