ڕووخانی باڵەخانەیەک گیان لەدەستدانی ١٢ کەسی لێکەوتەوە
لە شاری حەلەب ڕووخانی باڵەخایەکی ٥ نهۆنی گیان لەدەستدانی ١٢ کەسی لێکەوتەوە.

ناوەندی هەواڵ
لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب، کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن، کاتژمێر ٢:١٥ خولەکی شەوی ڕابردوو باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی ڕووخا، کە حەوت خێزانی تێدایە.
بەپێی زانیارییەكان، دوو لەو هاوڵاتییانە، که بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە، لە باڵەخانەكەدا حەوت خێزان نیشتەجێبوون و باس لەوەدەكرێت، هێشتا لە ژێر دار و پەردووی ئەو باڵەخانەیە كەسی تر ماون، كە دەربهێنرێن و تیمەكانی فریاكەوتن لە گەران بەردوامن و هەوڵی دەرهێنانیان دەدەن.
تا ئێستا هۆكاری داڕمانی ئەو بینایە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەوبارەوە زانیارییان نەخستووەتە ڕوو.