پڕۆژەی وێنەی "ماستکتۆمی" ئامانجی بەهێزکردنی ژنانە لە بەرامبەر شێرپەنجەی مەمکدا

وێنەگرێک و هونەرمەندێکی پیشەیی ماکیاژ پڕۆژەیەکیان دەستپێکردووە بە ئامانجی بەهێزکردنی ژنان، بۆ یارمەتیدانی ژنانی چاکبووەوە لە شێرپەنجەی مەمک.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەلیسۆن ماکمات و ئانیا پۆگۆدزینسکا کۆبوونەوەیەکی وێنەگرتنیان پێشکەش بە ٤٠ ژن کرد کە تووشی بڕینەوەی یەک یان دوو بوون، ئاماژەیان بەوەشداوە کە مەبەستیانە یارمەتی ژنان بدەن بۆ بەهێزبوون.

 

ئانیا پۆگۆدزینسکا وتی: "زۆرینەیان بەلایانەوە گرنگ بوو نیشانی بدەن کە شێرپەنجە پێناسەیان ناکات، جوانترینی ئەو ژنانە ئەوەیە کە چیرۆکەکانیان بگێڕنەوە چۆن سەرکەوتوو بوون".

 

ئانیا پۆگۆدزینسکا داپیرەی بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستداوە و دایکی بەم دواییانە نەخۆشییەکەی تێدا دەستنیشان کراوە، ئاماژەی بەوەدا، دەیەوێت هەموو تواناکانی وەک هونەرمەندێکی پیشەیی ماکیاژ و نیگارکێشی جەستە و ستایلیست بەکاربهێنێت بۆ خستنەڕووی چیرۆکی هەر ژنێک، ئەو وتی: بابەتی شێرپەنجە لە دڵمەوە نزیک بووەتەوە و لە خێزانەکەمدا زۆر دیار بوو.

 

ئەلیسۆن ماکمات، هونەرمەندی مانچستەری، لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ دەستپێکردنی پڕۆژەی جوانی ماستکتۆمی ڕاگەیاند، ئەلیسۆن ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان تێدەکۆشن بە پیشاندانی وێنەی بوێری ژنان لە بەرامبەر نەخۆشییەکەدا.