بەهار خانیابپور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بەهار خانیابپوور دوای دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی سێپیدار لە ئەهواز ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٧ی کانوونی یەکەم، بەهار خانیابپوور بە دانانی بارمتە تا کۆتایی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

 

لە ٢١ی کانوونی دووەمدا بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی داخستنی دوکانەکەی چووە لقێکی دادپەروەری بێهبەهان، لەوکاتەدا دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سێپیدار لە ئەهواز گواسترایەوە.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕۆژی ٥ی کانوونی دووەمدا شوێنی کارەکەی بەهار خانیابپوور بە هۆی پەیوەست بوون بە مانگرتنەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە مۆرکراوە و سەرەڕای چەندین بەدواداچوون، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆرکردنی فرۆشگای بوتیکەکەی.

 

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە بە "دژایەتیی حیجابی زۆرەملێ و پڕوپاگەندەکردن دژی کۆماری ئیسلامی ئێران" ناوزەد کراوە.