فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له به‌رده‌م بانکی هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه
فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە لە بەردەم بانکی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوادەکەن ململانێکان وەلا بنرێت و مافی فەرمانبەران و مامۆستایان بدرێت.
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی هەڵەبجە له به‌رده‌م بانكی هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی پێدانی شایسته‌ی دارایی مانگی ئادار/٣ گردبوونەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ٥٥ ڕۆژ بەسەر مووچەی مانگی ئادار/٣ی فەرمانبەرانی فەرمانگەی شاره‌وانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و خوێندنی باڵادا تێپەڕیوە و تاکوو ئێستا وەرنەگیراوە، بەپێی لیستی موچەی وەزارەتی دارایی دەبوو فەرمانبەران پێش جەژن مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام مووچە نەدرا.
سومەییه خالید، مامۆستای به‌شی ئینگلیزی له زانكۆی هەڵەبجە وتی: به‌داخه‌وه له بری ئه‌وه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانمان له هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه بین، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێک هه‌ژاری تر له به‌رده‌م بانكی هه‌ڵه‌بجه‌ین، ئێمە دەڵێین ئیتر به‌سه و تاكه‌ی به نیازن وەها به‌ردەوام بن، هه‌ركه‌س له جێگه‌ی ئه‌وان بێت باشتر ده‌سه‌ڵات به‌رێوه ده‌بات، داوا دەکەین مووچه‌كانمان پێبده‌ن، ئه‌ركمان كێشاوه و مافمان پێبده‌ن.
وەک مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت پێویستە حکومەت، حکومداری بکات، زۆنی زه‌رد و سه‌وز و ره‌نگه‌كانی تر وه‌لا بنێین.
"فه‌رمانبه‌ر دەبێت خۆپیشاندان بكات، ئینجا مووچەی پێبدرێت"
سۆزان ئه‌حمەد، فهرمانبهرێکە و باس لەوەدەکات کە حکومەت فه‌رمانبه‌رانیان ناشرین كردووه، موچه‌ی مانگی چواری بەشەکانی دیکە دابه‌شكراوه، به‌ڵام تائێستا موچه‌ی مانگی سێ نه‌دراوه، دەشڵێت: "جام پڕ بوو لێی ده‌ڕژێت، ده‌بێت حكومه‌ت بیر بكاته‌وه و مافی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستبهێنرێت، ماوه‌ی دوو مانگە به‌سه‌ر پێنەدانی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران تێپەڕیوه و مووچه‌ی مانگی چوار له زۆنی زه‌رد دابه‌شکراوه و تاوه‌كو ئیستا مووچه‌ی مانگی سێی كۆمه‌ڵێک وه‌زاره‌ت دابه‌شنه‌كراوه".
جێی ئاماژەیە ناڕەزایەتییەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ تا دێت بەرفراوان دەبێت، ئەمڕۆش کەمپی کۆن و نوێی زانکۆی سلێمانی، فەرمانبەران و مامۆستایانی هەڵەبجە، سنوری ڕانیە، کەلار و ژینگەپارێزانی ڕاپەڕین گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان پیشاندا.