لە ئۆپەراسیۆنی هاوسەرگیری منداڵان زیاتر لە دوو هەزار کەس دەستگیرکراون

ئۆپەراسیۆنێک لە ویلایەتی ئەسام لە هیندستان دژی ئەو کەسانە دەستیپێکردووە کە هاوسەرگیریان بە منداڵانی کچ کردووە یان بەزۆر هاوسەرگیرییان لەگەڵ کردوون، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە دوو هەزار کەس دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ئەسامی هندستان دژی ئەو کەسانە دەستیپێکردووە کە بە زۆر هاوسەرگیری بە منداڵانی کچ دەکەن یان بە زۆر هاوسەرگیرییان لەگەل دەکەن، ڕاگەیەندراوە، کە لە ئۆپەراسیۆنی ئەم دوو هەفتەیەدا دوو هەزار و ٤٤ کەس دەستگیرکراون.

 

هیمانتا بیسوا، سەرۆکی دەوڵەتی ئەسام داوای لە خەڵک کرد کە پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکە بکەن و ڕایگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار منداڵی کچ لە تەمەنێکی زۆر کەمدا لە پارێزگاکە هاوسەرگیریان کردووە و لە ٨ ژن یەکێکیان  ناچاربوون لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا منداڵیان ببێت کە ئەمەش ڕێژەی مردنی دایک و منداڵ زیاد دەکات.

 

لەناو دەستگیرکراواندا قەشە هەیە

گی پی سینگ، بەڕێوبەری ئاسایشی دەوڵەت ئاماژەی بەوەکرد کە ٢٤٤ کەس لە یەکەم ڕۆژدا دەستگیرکراون و ڕایگەیاند کە لە نێو زیندانییەکان ٥٢ قەشە هەن، بەرپرسانی هەرێمیش هەن کە ڕێگە بە هاوسەرگیری دەدەن و جەختیان لەوە کردەوە کە تەمەنی ئەو منداڵ کچانەی هاوسەرگیری دەکەن گەیشتووەتە ١٢ ساڵ، گی پی سینگ وتی کە کۆی گشتی  ٤٧٤ حاڵەتیان هەیە کە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.

 

بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆی گشتی منداڵانی کچ کە هاوسەرگیری زۆرەملێیان پێکراوە لە هیندستان بە ٢٢٠ ملیۆن دەخەمڵێندرێت.